تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Mozilla خراپترە لە Internet Explorer

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2006/09/25

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

هەواڵ نێر زەنــــدیوێبگەڕەكان كونەكانیان بەخێرایەكی بەرچاو  ڕوو لە زیاد بوون دەكەن ، جگە لە Opera .لە٦ مانگی یەكەمی ٢٠٠٦ دا ٤٧ كون لە وێبگەڕی Mozilla دۆزراەوەتەوە كە نزیكەی ٣ بەرانبەرە لەچاو ٦ مانگی دووەمی ٢٠٠٥ كە تەنیا ١٧ كونی تیا دۆزرایەوە.                                                                                                                                                                            ئەم هەواڵە لەڕاپۆرتێكەوە لەلایەن كۆمپانیای Symantec., Internet Security Threat ReportMicrosoft Internet Explorer  ٣٨ كونی تیادا دۆزرایەوە لە مانگی ١ بۆ مانگی ٧ ی ٢٠٠٦ .وێبگەڕی Safari كۆمپانیای Apple  , پار لەهەمان كاتدا ٦ و ئەم ساڵ ١٢ هەڵەی تیا دۆزرایەوە.بەڵام وێبگەڕی Opera نەرویجی لەهەمان كاتی ٢٠٠٦ تەنیا ٩ هەڵەو ئەم ساڵیش ٧ هەڵە . كەواتە تەنیا وێبگەڕی Opera ئەنجامێكی باشی بەدەست هێناوە.Symantec پێیان وایە كە كۆمپانایاكانی پاراستن پارەی باشیان دەست دەكەوێت بۆ دۆزینەوەی ئەم كونانه وە هاككەرەكانیش زۆر زیرەك بوونە بۆ دۆزینەوەی ئەم كەلێنانە.١/٣ هێڕشەكان كراونەتە سەر Internet Explorer  كەدەكاتە ٣١ ٪ تێكڕای هێڕشەكان، بەڵام سەڕەڕای ئەوەش IE زۆرترین بەكارهێنەری هەیە لە جیهاندا.١/٥ هێڕشەكان بۆ سەر Firefox ، سەرەڕای ئەوەی زۆرترین هەڵەی تیا دۆزراوەتەوە ،بەڵام دەستخۆشیان لێ كراوە ،چونكە لەماوەی ١ ڕۆژدا توانای چارەسەركردنی هەڵەیەكیان هەبووەو Opera  ٢ ڕۆژ بۆ چارەسەركردنی هەر هەڵەیەك وە Apple پێنج ڕۆژ بۆ چارەسەركردنی هەر هەڵەیەك وە Microsoft بە ١١ ڕۆژ توانیاویانە هەر هەڵەیەك چاك بكەن.Symantec لەڕاپۆرتەكەیاندا هەروەها نوسیویانە كە بەكارهێنەر زۆرترین زیانیان پێ كەوتووە لەئەنجامی ئەو هەڵانە وە زۆرترین هێڕشەكان لە ئەمریكادا ڕوویداوە.