تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یەکێک لە گیراوەکانی ماڵپەڕی \" Pirate Bay\"

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2006/06/01

دۆخی بوچوون

داخراوە

 

لە هێرشە بەربڵاوە چاوەنواڕ نەکراوەکەی دوێنەی وڵاتی سوید بۆ سەر ماڵی دزانی ئینتەرنێتی و داخرانی ماڵپەڕەکەیان " Pirate Bay". یەکێک لەو کەسانەی کە لەم پێوەندیەدا گیراوە، " Mikael Viborg " یە کە وەک پارێزەری یاسایی بۆ بەڕێوەبەرانی ئەو ماڵپەڕە کاری کردووە.ناوبراوی 24 ساڵ تەمەنیە و سەرقاڵی خوێندین یاسایە و یەکێک لەو سێ کەسەیە کە لە پێوەندی لەگەڵ پێشێل کردنی یاساکانی بەرهەمی مافپارێزراودا گیراوە. بۆ خۆی لەو باوەڕەدایە کە هیچ پێوەندیەکی بەو گرووپەوە نیە، بێجگە لەوە نەبێ کە وەک پارێزەری یاسایی کاری بۆ کردوون.نیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە هێرشە پۆلیسییەکە هاوکات لە چەند شوێنی سویددا دەستی پێکرد. ناوبراو بۆ خۆی لە سەر ڕووداوەکە دەڵێ:" کاتژمێر نزیک 12ی نیوەڕۆ بوو کە پۆلیسەکان لە درگای ماڵەکەم کە لە شاری "شۆپینگ" (Köping) هەڵکەوتووە، دا. کاتێک لێیانم پرسی، بۆیان باس کردم کە هاتنەکەیان پێوەندی هەیە بە بەرهەمی مافپارێزراوەوه و لە من دووشکن کە ئەم جۆرە بەرهەمانەم لە ماڵ و کومپیۆتەر‌دا شاردبێتەوە. هەر بۆیە هەموو کومپیۆتەرەکان و کەرەستەکانی دیکە وەک بڵندگۆ و شتی تریان لەگەڵ خۆیان هەڵگرت. تەنانەت موبایل تەلەفوونەکەشمیان برد. منیش لەگەڵیان چووم بۆ بنکەی پۆلیسی شاری شۆپینگ."ـ لەبەری ئەوە من هیچ پێوەندیەکم بێجگە لە پارێزەری یاسایی لەگەڵ " Pirate Bay" نەبووە، هەربۆیە دڵنیا بووم لەوەی کە بتوانم بە بێ کەند و کۆسپ پارێزگا‌ری لە خۆم بکەم، بەڵام بۆ کار قاییمی و دڵنیایی، پێش لەوەی هیچ بڵێم داوای پارێزەرێکم کرد. لە سەرەتادا پرسیاریان لە ماڵپەڕی " Pirate Bay" و پێوەندی من لەگەڵ ئەوان کرد.کاتێک قازی دادگاکە Håkan Roswall بڕیاری لە سەر تاقیکاری "دی ئن ئەی" (DNA-test) من دا، شۆکە بووم.ـ کاتێک پاریزەرەکەم Ingvar Backman پێوەندی لەگەڵ قازی ناوبراو گرت و هۆی تاقیکاری "دی ئن ئەی" لێ پرسی، بێجگە لەوەی کە بڵێ "ئەمە کارێکی یاسایییە دەبێ بکرێ"، هیچ وەڵامێکی دیکەی پێ نەبوو. هەر بۆیە من ئەم تاقیکاریەم پی بێ ڕێزی و بیحورمەیی و ژێرپێنانی ئەو مافە ئازادییە سەرەتاییانەیە کە من هەمە. ئەم تاقیکاریە هیچ پێوەندیەکی بوەوە نیە کە من وەک پارێزەری یاسایی بۆ بەڕیوەبەرانی ئەو ماڵپەڕی کارم کردووه. من لەوە تێناگەم کە ئەوان بەو تاقیکارییە دەیانهەوێ چی بسەلمێنن و یان تاقیکاری "دی ئن ئەی"یان بۆچیە."شایانی باسی کە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ Mikael ئازادکرا. بەڵام هێشتا دوودڵیەکەی لەپێوەندی لەگەڵ نەپاراستنی یاسای بەرهەمی مافپارێزراو لەسەرە.سەرچاوه