تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

موتوری لە شوێنگەڕانەکانی ‌ ئینتەرنێت زۆر جار مرۆڤ بەرەو ماڵپەڕگەلێک دەبەن کە جێگای مەترسین

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2006/05/16

دۆخی بوچوون

داخراوە

 

ماڵپەڕەکانی لەشوێنگەڕان، بەرەو شوێنی خراپ ڕێنوێنیت دەکەن"McAfee " دەڵی، لە سەددا 70ی ئامانجی لەشوێنگەڕانەکانی سایتە ناودارەکان، مرۆڤ بەرەو ماڵپەڕگەلێک ڕێنوێنی دەکەن کە ڤایروس و کرم و مەترسیی تریان تێدایە.لە ماوەی سێ مانگدا "McAfee " تاقیکاری لەسەر ماڵپەڕە لەشوێنگەڕانە گەورەکانی وەک (Google, Altavista, Yahoo, MSN, Ask och AOL) کردووە و لە ئەنجامەدا بەو ئاکامە گەیشتوون.لە نێوان چوار تا شەش لە سەددیی ئامانجی لە شوێنگەڕانەکان سەریان لەو ماڵپەڕانەوە دەرهێناوه کە نێوەڕۆکەکەیان جێگای مەترسی بووە. لە هەمووی خراوتر بۆ وێنە گەڕان لە شوێنی وشەی وەک "free screensavers", "kazaa" بووە کە سەریان لە ماڵپەڕگەلێکەوە دەرهێناوە کە لە 10 دانەدا 7یان نێوەڕۆکی مەترسیداریان هەیە... ئم ئس ئن (MSN) لە هەموویان باشتر و " Ask"یش لە هەموویان خراوترە.لەم تاقیکاریەدا کە "McAfee " بە کەرەستەی تایبەتی خۆی Siteadvisor کردوویە، بە گشتی 1394 ماڵپەڕی زۆر ناسراوی مەترسیدار سەریان هەڵداوە. شایانی باسە کە ئامانجی لەشوێن گەڕانەکان لە ئم ئس ئن (MSN)دا باشترین بووە، بەگشتی تەنیا لە سەددا 3،9 لە ئامانجەکان سەریان لە ماڵپەڕی مەترسیدارەوە دەردەهێنا. بەڵام خراوترینیشیان " Ask" بوو کە سەرجەم 6،1 لە سەددی گەڕانەکان دەچوونە ئەم ماڵپەڕە مەتریسیدارانەوە. گەورەترین موتوری لە شوێنگەڕانیش واتە " Google"  ئاماجەکان‌ خۆی لە سەددا لە‌ 5،3 دەداسەرچاوه