تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

له تاقیکارییەکدا دژەڤایرۆسی AVG به خراپترین دەرچوو.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2006/02/09

دۆخی بوچوون

داخراوە

 

لە تاقیکارییەکی گەرەی دژەڤایرۆس که له ئاڵمانیادا بەڕێوەچوو، دژەڤایرۆسی "Bitdefende"  به یەکەم و " AVG"یش به خراپترین دژەڤایرۆس دەرچوون.ئەی ڤی تیست" AV-Test "ی ئاڵمانی له تاقیکارییەکدا، 10 دژەڤایرۆسی له بەرامبەر مەترسی ناسراو و نەناسروادا تاقی کردەوه. لەو 10 دژەڤایرۆسه، سێ دانەیان لەو دژەڤایرۆسانەن که به خۆڕایی دەست دەکەون که ئەمانەن: Avast Home Edition 4.6, Antivir Personal Edition Classic 6.32  و  AVG Free Edition 7.1.چواریتریان به کڕین دەست دەکەون و ئەمانەن: F-Secure Anti-Virus   2006, Kaspersky Anti-Virus Personal 5.0, McAfee VirusScan 2006  و  Bitdefender 9 Standard. سێ دژەڤایرۆسیش لەوانه بوون که دژەسیخوڕیشیان لەگەڵه وەك: ; Panda Titanium 2006 Antivirus  + Antispyware  ،  Symantec Norton Antivirus 2006 و Trend Micros PC-cillin Internet Security Suite 2006.دژەڤایرۆسی " ZoneAlarm" که ساڵی رابردوو له تاقیکارییەکی دیکەدا به یەکەم دەرچوو بوو، ئیمساڵم لەم تاقیکارییەدا بەشدار نەبوو، هۆیەکەشی کات خایەندنی ئەم دژ‌‌ەڤایرۆسه بۆ تاقیکاریی، ڕاگەێندراوه.له پێشدا ئەم دژەڤایرۆسانە له سەر 1518 ڤایرۆسی ناسراو تاقیکرانەوه، پاشان دژەڤایرۆسەکانیان بەر دایه نێو یەک باخچەی ئاژەڵ پێکهاتبوو له 136250 ئەسپی تورجان، "باکدۆر" ، "تەڵەی هەنگوینی" و باکتری جۆراوجۆر کە له لایەن مشتەریەکانەوه کۆ کرابوونەوه. بێجگەلەمانەش تاقیکاری له سەر خێرایی و کارامەیی و ماوەی نوێکردنەوەی ڤێرژنی ئەم دژەڤاریرۆسانه کرا...لە ئەنجامی ئەم تاقیکارییەدا دژەڤاریرۆسی "Bitdefende"  له نێوان چوار دژەڤاریرۆسی باشدا، بوو به باشترین. دەبێ ئەوەش بووترێ که نرخەکەشی تەنیا 30 دولاره.دژەڤاریرۆسی " McAfee" بوو به دووهەم و کاسپرسکی (Kaspersky)یش بوو به سێهەم و دوای کاسپریسکیش به ڕیز ئەمانە بوون F-Secure, Symantec, Panda, Antivir, Alwil, Trend Micro و Grisoft. دژەڤایرۆسی AVGیش بوو به خرابترین دژەڤاریرۆسی ئەم تاقیکارییە.

هەموو دژەڤاریرۆسەکان بەلانی کەمەوه کارنامەی " Good"یان وەرگرت، تەنانەت سێ دژەڤاریرۆسه خۆڕاییەکەش له تاقیکارییەکەدا بوون به هەشتم، نۆهەم و دەهەم. کەوابوو هەبوونی ئەو سێ دژەڤاریرۆسەش له کومپیۆتەرەکاندا، لە هیچ باشترە.زانیاری زیاتر

سەرچاوه