تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گووگڵ وەپێش ئای بی ئم (IBM) و ئینتیل (Intel) کەوت، ئێستا ئیتر تەنیا مایکرۆسافت (Microsoft) ماوه.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2006/02/01

دۆخی بوچوون

داخراوە

 

گووگڵ ئێستا له لیستەی گەورە ئای تی کومپانیاکانی جیهان دایه و پێشکەوتنێکی بەرچاوی به خۆیەوه بینیوه، بە جۆرێک که له ئای بی ئم و ئینتیلیش پێش کەوتووه. نرخی گووگڵ نزیکی 1000 میلیارد کرۆن بووەتەوه.نرخی هەر سەهامێکی گووگڵ له حەوتووی ڕابردوودا بایی 15 دولار بەرز بووەوه و بەم جۆره بوو به نزیکەی 443 دولار. ئەمەش سوودێکی 130،9 میلیارد دولاری بۆ گووگڵ هەبوو کە دەکاته 984.4 میلیارد کرۆنی سویدی.هەمان کات نرخی ئینتیل 128،3 میلیارد و نرخی ئای بی ئمیش 127،7 میلیارد دولار بوو، ئەمەش بەو مانایەیه که ئێستا گووگڵ بووەته دووهەمین کومپانیای دونیای ئای تی لە جیهاندا. یەکەم کومپانیایش مایکرۆسافته که گووگڵ هێشتا زۆری ماوه پێی بگا، نرخی مایکرۆسافت حەوتووی رابردووه خۆی له 279،9 میلیارد دولار ‌دا که ئەمەش دەبێته 2100 میلیارد کرۆنی سویدی...سەرچاوه