تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مۆزیلا بەرپەرچی ڕاپۆرتەکەی کومپانیای سیمانتیکی دایەوه

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2005/09/21

دۆخی بوچوون

داخراوە

 

مۆزیلا وەڵامی سیمانتێک(Symantec )ی دایەوه: " کونی زۆرتر له ئینتەرنێت ئێکسپلۆرێردایه.لە ڕاپۆرتەکەی رۆژی دووشەممەی‌ کومپانیای سیمانتێک(Symantec ) دا هاتبوو کە گوایه نیوەی هەوەڵی ئیمساڵ کونی ئاسایشی زۆرتر له Firefox دا دۆزراوەتەوه تاکوو له ئینتەرنێت ئێکسپلۆریرەکەی ماکرۆسۆفتدا، بەڵام مۆزیلا دەڵێ ئەم هەواڵە ڕاست نییە.بەرپرسی مۆزیلا له ئوروپا Tristan Nitot لەگەڵ وەدرۆ خستنەوەی ئەم هەواڵه پشتیش بەو هەڵسەنگاندنە دەبەستێ که پێشتر له لایەن کومپانیای پارێزگاری Secunia  ەوە ئەنجام دراوه. له هەڵسەنگاندنەکەی Secunia دا هاتبوو که گوایە کونی زۆرتر له ئینتەرنێت ئێکسپلۆرێردا هەیە و ئەو کونانەش ماوەیەکی زۆره هێشتا هەر ماون. له نێوان ساڵەکانی 2003 تاکوو 2005دا Secunia  ئاگاداری لە سەر 22 کون داوە که 1 دانەیان هی Firefox بووه. ئەمەش زۆر لەوه کەمترە که ڕەخنەی بێته سەر.سەرچاوه