تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Kaspersky Security Suite 1.0

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2005/09/08

دۆخی بوچوون

داخراوە

 

دژەڤایرۆسی كاسپرسكی له ڤێرژنێكی نوێدا دەرچوو.
ئەوەی كه ئەم ڤێرژنه نوێیه له ڤێرژنەكانی پێشووی خۆی جیا دەكاتەوه، ئەوەیه كه ئەم جاره ئاگرەدیوار و دژەسپامیشی لەگەڵه.
دیاره ئەم دژەڤایرۆسه به هێندك زمان، لەوانه به سویدی دەست ناكەوێ، بەڵام بەكارهێنانی هێنده هاسانه كه ڤێرژنه ئینگلیزیەكەی هیچ كەند و كۆسپێكی زمانەوانی ناهێنێته ‌ڕێگا.
لە بەشی ئاگرەیوار، یان كاسپرسكی ئانتی هەكەر دا، بەكارهێنەر بۆ خۆی دەتوانێ بڕیار بدا كه چ پرۆگرامێك بۆی هەبێ پێوەندی به ئینترنێتەوه بكا.
شایانی باسه كه له ڤێرژنە كۆنەكانی ئەم دژەڤایرۆسەدا هێندێك گرفت بەتایبەتی لەگەڵ سیستمە كۆنەكانی ڤیندۆوزدا هەبوو كه لەم ڤێرژنەدا چارەسەر كراون.
تێبینی: ئەوانەی كه ئەم دژەڤایرۆسەیان تاقی كردووەتەوه، لەو باوەڕەدان كه كومپیۆتەر زۆر خاو دەكاتەوه و ماوەی گەڕانەكەشی به سیستمەكەدا درێژ خایەنه، بەڵام گوایه ڤایرۆس به دەستیەوه ڕزگاری نابێ.