ویندۆزی ڕووتکراوە N
بە هەمان نرخی ویندۆزی تر، ویندۆزی ڕووتکراوە ڕۆژی 15 ی ئەم مانگە بڵاودەبێتەوە. ئەم وەشانە کە بە N دەناسرێت، ڕووتکراوەتەوە لە Media Player، دوای سزا 500 ملیۆنییەکەی یەیکیەتی ئەوروپا.بەپێی شارەزایان، ئەم هەنگاوە لە قازانجی مایکرۆسۆفتە، چونکە کەس ویندۆزی ڕووتکراوە بە هەمان نرخی ویندۆزی تر ناکڕێت.