تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Postbank.nl

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2005/06/04

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

زۆر لە بەکارهێنەرانی پۆست-بانکی هۆڵەندی تووشی ساختەکاری بوون. ئیمێلێک بە زمانی ئنگلیزی بۆ بەکارهێنەران هاتووە کە تیایدا لینکێکی چوونەژوورەوەی تێدایە. لاپەڕەی کراوە، زۆر لە لاپەڕەی پۆست-بانک دەچێت. دوای بەکارهێنانی ناو و وشەی نهێنی هەموو زانیارییەکانت بۆ خاوەنی لاپەڕە فاڵسۆکە ئاشکرادەبن. ئەم کردارە کە phishing ی پێ دەگووترێت ڕۆژبەڕۆژ باوتر دەبێت و پێویستە ئاگاداری ئەو لینکانە بن کە بە ئیمێل بۆتان ڕەوانە دەکرێن.بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵ مافیای ڕووسی لە پشت ئەم کارەیە‌.

سەرچاوه