تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

لینوكس له عێراق

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2003/12/18

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

تا ئێستا عێراق هیچ كۆنتراكتێكی موڵكییەتی فیكری مۆرنەكردووه و لەگەڵ دووباره داڕشتنەوەی یاساكان به یارمەتی وڵاتەیەكگرتووەكان یاسای copyright ـیش دەستكاری دەكرێت و بڵاوكردنەوەی پرۆگرامەكان قەدەغەدەكرێ. شایانی باسه نرخی cd ی پڕ له پرۆگرام دەگاته نزیكەی 1 دۆلار. لەم حاڵەتەدا لەوانەیه بەكارهێنانی لینوكس چارەی زۆر له كێشەكان بكات. پەیامنێری ئەمریكی بۆ پرۆگرامی Marketplace كه خۆی بەكارهێنەری لینوكسه دەڵێت:\" به دوا بەكارهێنەری لینوكس گەڕام و توانیم له هەموو وڵات تەنها دوو كەس بدۆزمەوه كه كاری خۆیان بۆ لینوكس تەرخان كردووه و گرووپێكیان دامەزراندووه. لەم دوو كەسە بەو لاوه هیچ‌ئەندامی تریان نییه. \" یەكێك له دوو ئەندامانی ئەم گرووپه دەڵێت:‌ ئەگەر عێراق له ئێستاوه پرۆگرامی موڵككراو proprietary software بەكاربێنێت، له داهاتووی نزیك دەبێت وڵاتێك كه پێویستی زیاتری دەبێت به پرۆگرامی لەم بابەته كه نرخەكانیان زۆر گرانه.
Followup

هەرچەنده ئەم گرووپه هێشتا زۆر سەرەتاییه بەڵام دەبینین كه خەڵكانێك هەن هەر له ئێستاوه بیر له داهاتووی وڵات دەكەنەوه و دڵنیاین كه گەشەدەسەنێت. جێی داخه كه كوردستانی ئازاد بایەخ بەم جۆره گرووپانه نادات یان هەوڵی درووستكردنیان نادات.