چەپڵەیەكی گەرم بۆ مایكرۆسۆفت
وەكوو پێشتر له هەواڵەكانماندا ئاماژەمان پێكردبوو، سایتی مایكرۆسۆفت لەسەر سێرڤەری لینوكس دەسووڕێت، ئێستا دووباره دەگەڕێتەوه سەر IIS 6.0. چەند مانگێك بوو لەبەر هێرشەكانی DDoS كورتكراوەی Distributed Denial of Service، سێرڤەری خۆماڵی IIS نەدەكەوتەوه گڕ و زۆر له ڕاژەكان پلاتفۆرمی لینۆكسیان بەكاردەهێنا. هیوادارین ئەوانەی IIS بەكاردێنن، دووباره بیری لێبكەنەوه؛ خودی مایكرۆسۆفت بۆی هەڵناسووڕێت، ئەی بەكارهێنەری داماو چۆن؟