GIMP جێ نشینێكی باش بۆ Photoshop
GIMP جێ نشینێكی باش بۆ Photoshop
بێ شك Photoshop باشترین پرۆگرامە بۆ دەست كاری كردنی وێنەكان. ئەم پرۆگرامە نرخەكەی 999 دولاری ئامریكایی یە و وەدەست هێنانی \"یاسایی\"یەكەی بۆ كەسانی ئاسایی زۆر زەحمەتە. بەڵام ئێستاThe GIMP جێنشینێكی زۆر باشە بۆ فوتۆشۆپ. ئەم پرۆگرامە نەك هەر بە خۆڕایی یە، بەڵكوو دەتواندرێ لەسەر ڤیندۆس ماكینتاش و هەروەها لە لینۆكس، یونیكس، و OS/2 سەرەڕای ئەمانەش زۆر باشیی دیكەی بە سەر فوتۆشۆپدا هەیە.
ئەگەر بۆ وێنە جیاوازی نێوان ئەم دوو پرۆگرامە لە ئینترنیت دا چاو لێ بكەین، بۆمان دەردەكەوێ كە بۆ چاپ كردنی وێنە هێشتا فوتۆشۆپ دەیباتەوە بەڵام بۆ تەڕاحی و رازاندنەوەی ماڵپەڕ GIMP باشترە. بێجگە لەمەش GIMP كەمتر لە 10 مێگابایتە و وەرگرتنی ژمارە نوێكانی زۆر هاسانە. دەبێ ئەوەش بڵێم كە پشتیوانی ڤیدیۆیش دەكا...
ئەوانەی پێیان خۆشە دەتوانن بڕۆن بۆ www.gimp.org و ئەم پرۆگرامە دابەزێنن. دیارە نوێیەكەی لەم ناونیشانەدا دەست دەكەوێ http://mmmaybe.gimp.org . دەبێ ئەوەش بڵێم كە بەكارخستنی ئەم پرۆگرامە پێویستان بە GTK+ هەیە كە ئەوەیش لەو شێنانەدا دەست دەكەوێ.
null