تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

HighMAT بۆ XP

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2003/11/27

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

وەكوو هەموومان دەزانین له XP دەتوانیت ڕاستەوخۆ بێ-بەكارهێنانی پرۆگرامێكی دەرەكی فایلەكانمان لەسەر CD هەڵگرین یان وەكوو باوه بیانسووتێنین. بەڵام ئاشكرایه كه ئەم سووتێنەرەی XP زۆر سنووردارەو كەم بەكاردەهێنرێت.
ئێستا مایكرۆسۆفت نوێكردنەوەیەكی بۆ ئەم بەشه ئامادەكردووه كه لەوانەیه له داهاتووی نزیك ببێته ستانداردێكی نوێی سووتاندنی cd. دوای داگرتنی ئەم پرۆگرامه سووتێنەرەكەت پشتیوانی \"High-Performance Media Access Technology\" دەكات، كورتكراوه: highmat. فۆرماتی highmat تەمەنی ساڵێكه و لەلایەن مایكرۆسۆفتەوه هەندێ دەستكاری كراوه و لەلایەن Nero ـی Ahead ـش پشتیوانی لێدەكرێت.
دوای سووتانی فایلەكان دەتوانیت به DVD ماڵەوه سەیری وێنەو فیلمەكان یان فایلەكانی موزیك گوێبیست بكەیت. هەر به remote control ـیش دەتوانیت فایلەكان ئاڵوگۆڕبكەیت. كەواته highmat شوێنی زۆر فۆرماتی تر دەگرێتەوه به تایبەتی vcd. شایانی باسه ناوی گۆرانیبێژ وگۆرانی و زانیاری تەواو دەتوانیت بۆ فایلەكان زیادبكەیت.
فۆرماتی highmat لە هەمان كاتیشدا بەرابەره لەگەڵ ISO9660 Joliet كه لەلایەن زۆر ئامێرەكانی DVD پشتیوانی لێدەكرێت. جگه له Windows Media 9 ـیش دەتوانیت پرۆگرامی تایبەتی بۆ سەیركرنی ئەم فۆرماته داگریت.
هیوادارین كۆمێنتی ئەوانه ببیسین كه ئەم فۆرماته تاقیدەكەنەوه.
بۆ نوێكردنەوەی سووتێنەری XP:Download XP Update
بۆ داگرتنی بینەری highmat و زانیاری زیاتر:HighMat Downloads