تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دەروازەی نوێ بۆ مۆبایل

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/10/08

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

میونخ- مۆڵەت بەخشی بەناوبانگ Web.de كە چەندین خزمەتگوزاری جیاجیای سەر نێت دەبەخشێ (پۆست، وێب سایت، SMS,..هتد) هەستاوە بە دانانی پەڕەیەكی نوێ بۆ كاری مۆبایل و خزمەتگوزارییەكانی بەڵام بێ بەرامبەر نییه، لاپەڕەكە بە ناوی handy.web.de ەوەیه.
تیایدا: 24.000 جۆر زەنگ tone ، كارتی ڕەنگین MMS، یانزه هەزار لۆگۆ Logos كە 4.500 دانەیان ڕەنگینه، دەخاتە بەردەست خوازیاران و بەكاربەرانی مۆبایل. بێ گومان بۆ پارەدانیش نەخشه و بانكی WEB.Cent-Konto ئامادەكراوە. ئاماژەی بۆكراوە كە ڕۆژانە وێنە و زەنگی نوێ زیاددەكات و گرنگی ئەدەن بە هەموو جۆرەكانی مۆبایل (Nokia, Siemens, Sony، Ericsson وSharp ) تا بتوانرێ هەموو كەسێ سوود لەم خزمەتەیان وەربگرێ.. لەگەڵیدا 300 یاری تایبەت كە بە جاڤا سازكراوە ئامادە دەكرێ بۆ داگرتن..

شایەنی باسە كە ئێستا لە باشووری كوردستانیش كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری مۆبایل بەتەمای گۆڕانكاری نوێن لە جۆر و تەكنیكی كاركردنیان تا بتوانن ئەو خزمەتگوزارییە نوێیانە بە خەڵكی ناو كوردستان بگەیەنن، لەوانەش ساناتێل SanaTel و ئاسیا تێل.