تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دەبێ مایكرۆسۆفت RPC چاكتر بكات

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/09/11

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

ئێوارەی ڕۆژی 4 شەممه مایكرۆسۆفت چاكسازییەكی نوێی ڕاگەیاند بۆ باشتر جێبەجێ كردنی كارەكانی RPC/DCOM له سیستەمەكانی ویندۆزدا، و لەلاپەڕەكانیدا بەستەرێكی بۆ بەرنامەیەك داناوه كه هەڵدەستێ بەو كاره. ئەمەش ئەوە دەردەخات كە گرتنی ئەو كەلێنانەی مانگی پێشوو پێی هەستا بۆ بنبڕكردنی كرمی \"لۆڤ سان\" لە بەشی ناوبراودا تەواو نەبووە..
Security Bulletin MS03-039 لەوە ئاگادارمان دەكاتەوە، كە سێ كەلێن لە بەشی پارێزگاری RPC/DCOM دا هەیە، دووانیان مۆڵەتی ئەوە ئەدەن كە چی فرمانێكت بوێت لێوەی جێبەجێی بكەیت‌، بێ گومان لە ویندۆزەكانی 2000، XP , ‌‌NT, Server 2003 دەگرێتەوه.
ئەو گورزەی مایكرۆسۆفت بۆ شیكاری ئەم كێشەیەی دایناوە بریكاری MS03-026 دەكا و داواكارە كە هەموو بەكارهێنەرانی ئەو جۆرە سیستەمانە لەزووترین كاتدا ئەم نوێكارییە بەجێبێنن.
بۆ پشكنینی RPC لە ویندۆزەكەتدا و تازەكردنەوەی ئەو بەشە.
پشكنینی تایبەت بە RPC بەبەلاش دابگرە لە eEye.com