تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پەیام گۆڕكێی یودۆرا

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/09/04

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

پەیامنێری یودۆرا دەرچوونی شەشەمی ئامادە كرد بۆ داگرتن.. كوال كۆم Qualcommی بەرهەمهێنەر ڕایگەیاند كە هاوشانی وەشانی نوێ بۆ ویندۆز، وەشانی تایبەت بە ماكینتۆ‌ش (Mac OS 9 ، Mac OS X) ئامادەیه.
شایەنی ناوبردنە گۆڕانكاری نوێ لەم دەرچوونە نوێیەدا لە پاڵاوتە كردن و جیا كردنەوەی پەیامەكان لە پڕوپاگەندە و پەیامە نەویستراوەكان خۆی دەبینێتەوە، لەگەڵیدا بەگوێرەی بەكاربردن و پەیام گۆڕكێ كردن، یۆدۆرا ئەتوانێ بزانێ كە پەیامە نەویستراوەكانی تۆ كامانەن و لیست و دوگمەی تایبەتیش ساركراوە بۆ ئەو مەبەستە..
بە سێ شێواز بەرهەم هێنراوه Light, Sponsored ،Paid ئەوەی بەپارەیه كاری پاڵفته كردن ئەنجام ئەدات..نرخەكەی بۆ كڕیاری نوێ 50 دۆلارە. و ئەوانەی كە لە مانگی نیسانی 2002 دەرچووی پێشوویان كڕیوە بەبێ بەرامبەر ئەم دەرچونە نوێیەش وەردەگرن.. بۆ كڕیاری نوێیش ساڵێك ڕاوێژكاریی و پاڵپشت دەكرێ.. بۆ زیاتر بڕوانە سەرچاوەی هەواڵ
ئەكرێ بوترێ ئەمڕۆ كاری پاڵفتەكردنی پەیامەكان بۆتە خاڵێكی گرنگ لە پەرە پێدان و دەرچوونە نوێكانی بەرنامەكانی پەیام گۆڕكێدا.. بۆ بەكارهێنەرانیش بە هەموو جۆرەكانییەوە پەیامە گومانلێكراو و پڕوپاگەندە ئامێز گرەكان بونەتە مایەی بێزاری و پرسی زۆر لە دوا ئەكرێ..