تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نەخۆشی دەروونی

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/08

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

تا چ ڕادەیەك دەكرێت حاڵەتی ئەوانەی زۆربەی كاتی ڕۆژانەیان لەناو ئنتەرنێت دەبەنەسەر به حاڵەتێكی دەروونی ناوبنرێت؟ ئایا ئەو كەسانه نەخۆشن؟ بۆ دەستنیشانكردنی ئەم حاڵەته، بەشی دەروونناسی زانكۆی فلۆریدا، یاسای MOUSE دەخاته ڕوو. وشەیMOUSE بریتییه له یەكەم پیتی پێنج وشەی جیاواز‌:
More : زیاتر لە كاتی لەلایەن ‌خۆت دەستنیشانكراو، لەناو ئنتەرنێت بووبیت.
Other : ئەركەكانی سەرشانت وەلاوەناون چونكه خەریكی ئنتەرنێت بوویت.
Unsuccessful : پێشتر خۆت هەوڵتداوه كەمتر كات لەگەڵ ئنتەرنێت ببەیتەسەرو سەركەوتوونەبوویت.
Significant : لەبەر ئنتەرنێت، پەیوەندییەكانت لەگەل ماڵەوه تووشی كێشەیەیەكی گەورەبووه.
Exessive : كاتێك لەسەر ئنتەرنێت نەبیت، هەست به بارگرانی‌و دڵتەنگی دەكەیت.
ئەگەر ئەم پێنج خاڵانەی سەرەوه لە تۆشدا هەن، بەپێی ئەم لێكۆڵینەوەیه، ئەوا دیاره نەخۆشی دەروونیت هەیەو پێویسته به زووترین كات پەیوەندی به دكتۆرێكی دەروونی بكەیت، بەر ئەو‌‌ەی تووشی داهێزان و ڕووخانی دەروونی ببیت.
• More than intended time spent online
• Other responsibilities neglected
• Unsuccessful attempts to cut down
• Significant relationship discord because of use
• Excessive thoughts or anxiety when not online