تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Mysql

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/04

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

هەره بەناوبانگترین داتابێیسی پرۆگرامەكانی ئنتەرنێت، مایئێسكوئێل Mysql، پاشگەزدەبێتەوه له شێوەی بەخۆڕایی بڵاوكردنەوەی ئەم پرۆگرامه، بۆیه دوای دەرچوونی PHP5.0، كێشەكه گەیشته ئەوپەڕی. PHP بۆی نییه ئیكستێنشن extension كۆمپایل بكات بۆ mysql، واتا ئەوانەی ویندۆز بەكاردێنن دەبێت خۆیان php كۆمپایل بكەن لەگەڵ پشتیوانی mysql، ئەمەش كارێكی زۆر سەخته لەسەر پلاتفۆرمی ویندۆز، هەر بۆیەش كێشەكه گەورەیه. كەواتا دەبێت ئەو كەسانەی php نوێ دەكەنەوه، داتابێیسەكەیان بگۆڕن. ئەمەش ناكرێ ئەگەر داتابێیسێكی گەورەیان هەبووبێ. كێشەكه گەورەیه، هەرچەنده دڵنیاین چارەدەكرێت.