تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Antispyware

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2003/06/10

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

بەرنامەی كوڵە گرتن
ئایا دەزانن زۆر پرۆگرام دروست كراوە بۆ كوڵە گرتن؟ (جاسوسی)، بۆ وێنە ئەگەر من یەكێك لەم پرۆگرامانە لە نێو كامپیۆتەرەكەم دا دامەرزێنم، ئەوا هەر كەسە بە كیبوردەكەی من شت بنووسێ، پرۆگرامەكە لە مەودای هەر چەند چركەیەك دا وێنەیەك لەو شتانەی كە لە كامپیۆتەرەكەی مندا نووسراوە، تۆماری دەكا و بۆم رادەگرێ. دوایش من بە پشوو درێژی دادەنیشم و دەیانخوێنمەوە. یان پرۆگرامەكە ئەم زانیاریانە بلآو دەكاتەوە. بەم جۆرە پرۆگرامانە دەڵێن Spyware و زۆر زەحمەتە مرۆڤ پێیان بزانێ.
ئێستا بۆ پێشگری لە كوڵەگرتن، پرۆگرام چاك كراوە و پێش بەم كارانە دەگرێ، ناویان Antispyware ە. یەكێك لەمانە ناوی Spybotە و لە سەر تۆڕی ئینتێرنێت بە خۆڕایی دەست دەكەوێ. ئەم پرۆگرامە بێجگە لەوەی پێش بە پرۆگرامی كوڵەگرتن دەگرێ، تەنانەت هەموو شوێنەوارەكانت لە دوای ئەوەی چاوت لە ئینترنێت كرد بۆ دەشۆرێتەوە.
ئەم پرۆگرامە لە ناونیشانی www.spybot.safer-networkin.de یان www.download.com دەست دەكەوێ. دیارە بۆ هەموو جۆرەكانی ڤیندۆزیش بەكار دێ.
حامید درودی
تێبینی: كوڵەگرتن وشەیەكی كوردیە، لە هێندێك شوێن زۆر باوە، بۆ وێنە ئەگەر كەسێك لە سووچی دیوارێكەوە خۆی حەشار دابێ و لەسەر كەسێكی تر بە دزیەوە زانیا كۆ بكاتەوە، پێی دەڵێن فڵان كەس \"كوڵەی\" گرتووە. جا من ئەم ناوەم پێ گونجاوتر بوو. بە سوئێدیش بەم جۆرە پرۆگرامانە دەڵێن Spionprogram.