Windows Longhorn
ویندۆزی Longhorn شاخ درێژ، كە له داهاتوو شوێنی ویندۆزی XP دەگرێتەوه، بەشێوەیەك بڵاودەبێتەوه كه بریتییه له ساكارترین شێوەی سیستم ئنجا بەكارهێنەر بەپێ خواست و ویستی خۆی یان كۆمپانیاكەی دەتوانێ مۆدیول و شتی تری بۆ زیادبكات. بەم شێوەیه، ئەو ویندۆزەی كه له بازاڕ بڵاودەبێتەوه، بریتییه له سیستمێكی یەكگرتوو و ناجیاواز. تا ئێستا بۆ نموونه له ویندۆزی XP زۆر شێوەی جیاواز. هەروەها بەم شێوەیه، ئاسانتر هەڵەكانی سیستم دەستنیشان دەكرێن و هەروەها سیستمێكی وا، هەرزانتره ئەگەر زۆر شتی بۆ ئنستەڵ نەكرێت.