تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ڤایروسی Fizzer

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2003/05/31

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

كرمی ئەم فایروسە كوشندەیە كە لە چین و هونگكونگەوە هاتووە، ناوی Fizzerە. ئەم فایروسە نوێیە دەتوانێ زانیاری نێو كامپیۆتەر لەوانە ژمارە بانك و كۆدەكان كووپی بكا. تاكوو ئێستا لە ولآتی سوێد دا سەدان كەس تووشی ئەم ڤایروسە بووگن.
ـ لەم پێوەندیەدا زانای ڤایرۆسناس لە شیركەتی Symantec Nordic AB ”پەر هالكڤیست” Per Hallqvist، دەڵێ كرمی ئەم ڤایروسە، ئەو شتانەی تۆ بە كیبوردەكەت (تانژیاندبورد)ەكەت دەیانووسی كوپیان دەكا و دەیانێرێ بۆ ”هاكر” (دزانی ئینترنێت)ەكان، ئەمەش بەو مانایەیە كە هاكرەكانیش ئەو شتانەی كە پێویستییانە وەك ژمارە بانك وەری دەگرن.
وەك پاشكۆ (ئاتەچمەن Bifogad fil) لە گەڵ مایلكان دا دێ
ئەم ڤایروسە Fizzer یەكێك لە پێچاوپێچترین ڤایروسەكانە تاكوو ئێستا ساز كراون، لەبەر ئەوە Fizzer درگای دواوەوەی هەیە و چەكداری هێرشكەریشی هەیە و هەروەها دەتوانێ ئەو كۆدانەی تۆ بە دوكمەكانی كیبوردەكەت دیاننووسی بخوێنێتەوە. ڤایروسی فایزیر دەكرێتە پاشكۆ و لەگەڵ مایلەكاندا بلآو دەكرێتەوە، یان لەگەڵ فایلەخزمەتگوزاریەكانی Kazaaدا لە شێوەی موزیك، فیلم و یان فایلی رووت، لە ژێر ناوێكی سرنج راكێشدا خۆی حەشار داوە. ئەمەش بەو مانایەیە كە ئەو كەسانەی هێڵی بەرینی ئینترنێت واتە برێدباند Bredbandیان هەیە زۆرتر تووشی ئەم ڤایروسە دەبن.
”باش”یەكی ڤایروسی فایزیر ئەوەیە كە هەتاكوو مرۆڤ كرت لەسەر فایلەكە نەكا بە نێو كامپیۆتەرەكەدا بلآو نابێتەوە. هەر بۆیە مرۆڤ دەتوانێ فایلێكی نەخۆش بكاتەوە و بێخوێنێتەوە بە بێ ئەوەی پاشكۆكەی بكاتەوە.
پەر هالكڤیست دەڵێ پرۆگرامێكی ئانتی ڤایروس كە جارناجارێك نوێ بكرێتەوە پێویستە.
پرۆگرامی ئانتی ڤایروسیش دەبەستێ
بە قسەی هالكڤیست كرمی ئەم ڤایروسە نوێیە پرۆگرامی ئانتی ڤایروسی كامپیۆتەرەكە دەبەستێ و مرۆڤ بە خۆشی نازانێ كە تووش بووە، ئەمەش شێوەیەكی نوێیە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە ڤایروسانە ببینینەوە، دەبێ دایم و دەرهەم پرۆگرامی ئانتی ڤایرۆسەكان نوێ بكەینەوە.
باشترین رێگا بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی ڤایروسی Fizzer نەبێ، بێجگەلەوەی كە دەبێ دایم ئانتی ڤایروس پرۆگرامەكان نوێ بكرێنەوە، دەبێ لە كامپیۆتەرەكاندا ئاگرەدیوار (Brandvägg)ێك ئینستال بكرێ بۆ ئەوەی لە كاتی ناردنی زنیاریەكان لە لایەن فایروسەكەوە بۆ هاكرەكان، خاوەن كامپیۆتەرەكە ئاگاداری بكرێتەوە. بێجگە لەمانەش باشترە كە پرۆگرامی ڤیندۆزەكە نوێ (uppdatera) بكرێتەوە. ئەم نوێ كردنەی ڤیندۆزەش هیچ خەرجێكی نیە، تەنیا مرۆڤ دەتوانێ لە رێگای Start-menyn یەوە كرتێك لەسەر Windows update بكا و ڤیندۆزەكەی نوێژەن بكاتەوە.
ئەو فایلە نەخۆشانە هەمیشە لە ژێر ناوی EXE, PIF.SCR یان COM-Filer دا بلآو دەبنەوە. بەلآم بە قسەی پەر هالكڤیست بەپێی ئەو هەوالآنەوە كە لە ئامریكاوە گەیشتوونFizzer رووی لە كەم كردنەوە كردووە.
سەرچاوە: رۆژنامەی Aftonbladet
تێبینی: رەنگە هێندێك لە وشە كوردیەكان بۆ بەشێك لە خوێنەران تازەییان هەبێ و وابزانن بۆ خۆم دامتاشیون، بەلآم هەموویان بۆ كەسانی شاڕەزای بواری كامپیۆتەر ناسراون. نێوەڕۆكی هێندێك لە پەرانتسەكانیش هی خۆمن، هۆیەكەشی گەیاندنی مەبەستی باشتر بووە.