تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەڵامدانەوەی پەیام و كورتە نامەکان بە وێبگەڕ

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

كاتێک كە زۆر كارمان بە كۆمپیوترەكەمان هەیە، دەنگێک لە مۆبایلەكە دێت كە لە هاتنی پەیام و کورتە نامە ئاگادارمان دەکاتەوە. یان نووسینی وەڵامێک لەسەر كورتە پەیام بە موبایل زۆر خێرا نیە، رەنگە لەبەر گرینگدان بە كارەكەمان بە كۆمپیوتر نەتوانین وەڵامی بدەینەوە یان بیخوێنینەوە و كاتێكیش كە كارەكەمان بە كۆمپیوترەکە تەواو بووە لە بیرمان بچێت كە پەیامێكمان بۆ هاتووە یان موبایلەكەمان لێ دوور بێت و تاقەتی جولەی لەشمان نەبێت.


ئەپلیكەیشنی DeskSMS بۆ ئەم مەبەستە دروستكراوە كە یارمەتیتان دەدات كورتە پەیامی مۆبایلەكەتان لە رێگای وێبگەرەكەتان، جی مەیل و جی تاڵک بخوێننەوە و وەڵامی بدەنەوە. كارەكەیشی وایە كاتێک كە كورتە پەیامێک دێت بۆ موبایلەكەتان لە زیادكراوەكەی وێبگەری (فایرفۆكس، كرۆم ) یان جی مەیڵ و جیتالک دەیبینن و دەتوانن وەڵامی بدەنەوە، كە بە ژمارەی موبالەكەت كورتە پەیام دەنێریێت. كار پێكردنی زۆر هاسانە DeskSMS لەسەر مۆبایلەكەت دابمەزرێنە، لەگەڵ هەژمارەی گوگل پەیوەندی بە خەزمەتگوزاریەوە بگرە بۆ وەڵامدانەوەی پێبناسێنە.

خاڵ:
ئەم ئەپلیكەیشنە بە خۆڕاییە، وەشانی بێتایە، كێشەكانت دەتوانی لە پەڕەی فەیسبووكی ئەپەكە چارەسەر بكەی
داگرتن :
لە بازاری ئەندرۆید
زیادكراوەی بۆ كرۆم
زیادكراوەی بۆ فایرفۆكس
ئەم ئەپە وشانی هەیە بۆ دامەزراندن لەسەر IOS بەڵام هێشتا بە شێوەی فەرمی بڵاو نەبووە. دامەزراندنەکەشی كەمێ دژوارە. بۆ رێنمایی دامەزراندن و داگرتنی ئەپ بۆ سەر IOS برۆ بۆ ئێرە

پاشکۆقەبارە
Image icon ss-480-0-121.jpg30.85 ک.ب.
Image icon unnamed.jpg35.29 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خوەش، سەرکەتوو بی.

سەرکەوتو بیت کاک qezawan

سپاس كاك حامیدی بەرێز وكاك R.a.w.a.n.d خۆشەویست

دەست خۆش کاک قەزوان ، چاوەڕێی وەشاندنەکەی بۆ iOS ـم , وەک دەبێژی فەرمی نییە بەکاری نەبەم باشترە .

دەست خۆش ، کاک قەزوان ئەم بەرنامەیە بە خۆڕایی نیە بەڵکوو دوای مانگێک دەبێ 4 زیاترە ئەبێ بیکڕێ ئینجا ئەتوانی بەکاریبێنیت.
واتە مانگێ بەلاشە بۆ تێست.

بژین،