تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هەموو جیهان ریزیان بەستووە بۆ ئایپاتە نوێیەکە

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

 

ئیمڕۆ ئایپادە نوێکە لە هێندێک وڵاتدا هاتە بازاڕەوە. ئەم ئایپادە نوێیە پروسیسۆرێکی بەهێزتری لەوەی پێش خۆی هەیە و هەروەها کامێرایەکەش لەوەی پێشوو باشترە. ئایپادی پێش ئەمەی ئێستا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٥٠ میلیۆن دانەی لێ فرۆشرا.
لەو وێنانەدا کە رۆژنامەی میترۆ دایناون، دەردەکەوێ کە خەڵكی شەوی رابردوو لەو سەرمایەدا لەبەر دەرگای بنکەی کومپانیای ئاپلدا ماونەتەوە بۆ ئەوەی ئیمڕۆ زوو نۆرەیان بێ و هێندە لە ریزەکەدا نەمێننەوە و ئامیرێیشیان دەستکەوێ.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك حامید ئەو خەڵكە شایەستەی ئامێری باشن. بەراستی گریانم بە حالی خۆمان دێت !

کاکە قزوانی بەڕێز لە خۆمان گەڕێ. ماڵوێرانی وەک ئێمە لەم سەرگۆی زەویەدا پەیدا نابێ. بەراستی هیچمان بە هیچۆیە. با لە باسەکە لانەدەین. سەرکەوتوو بی و هەر بژیت.

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم ، ئەوانە هەموو گدیش و بێ عەقڵن ، ئەگەر دوو دەقە لەسەر نێت نوێکاری و باشتر کردنی ئەم ئایپادە نوێیە بخوێنەوە وای بۆ ناکەن ، ئەوە بۆ هەموو بەرهەمێکی ئاپڵ وا ئەکرێت ئەم هەرا و هۆسەیە دە تۆ وەرە بەراوردێکی نێوان Asus Tranfromer Prime و ئەم ئایپادە نوێیە بکە ئەزانی باشتر یەعنی چی کاک قەزوان ! بۆ نموونە چاررسەرکەر کە گرنگترینیانە لە یەکمیانە ١.٤ گێگایە و لە ئایپاد ١ گێگاە ئەمە جگە لەوەی کە لە ئایپاد ٢ تەنها ٥١٢ مێگایە. یان بە بەراوردکردنی لەگەڵ Galaxy Tab ، ئەم ئایپادە نوێیە هەموو ڕام بەکار ناهێنێ کە قەول وایە ١٠٠٠ گێگا بێت بە پێێ [url=http://www.engadget.com/2012/03/13/new-ipad-gets-benchmarked-1gb-ram-confirmed-no-boost-in-cpu-sp/]Engadget[/url] ئەم ئایپادە تەنها واتە تەعزیزیات(Boosts ) بۆ خێراکردنی ڕام نیە و تەنها ٧٥٦ بەکاردێنێ بە پێێ ئەو Benchmark ـە .، هیوادارم ئێوەش بەراوردەکان بە دی بکەن .
[url=http://www.engadget.com/2012/03/07/new-ipad-vs-ipad-2/]ئەمەش[/url] هەموو جیاوزیەکانی نێوان ئایپاد ٢ و لەگەڵ ئایپادی نوێ ، مەسەلەیە هەیە ئەڵێ ناون ناو نەبێ بەس بازاڕت بازاڕ بێ ئەمەش وایە بۆ ئایپاد و بە عەکسەوە.
http://www.redmondpie.com/the-new-ipad-vs.-other-leading-tablets-in-the-market-comparison/
http://news.cnet.com/8301-13924_3-57399321-64/some-people-dont-have-a-clue-as-to-why-they-need-the-new-ipad/

بژین،

لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموان من ڕۆژی ١٦ مانگ چومە کۆمپانیای پیسی ۆڵ لە شارەکەی خۆمان هەستت نەدەکرد هیچ کەسێک هاتبێت بۆ ئەوەی ئەو ئایپادە بکڕێت بەڵکوو تەنهها چەند فەرمان بەرێک بەدەستیانەوە بوو لە ناو مارکێتەکەدا دەگەڕان دانە دانە بە خەڵکیان دەناساند.
وە بەکار هێنانی تابەکانی لەوەی تر خێراترە وە ڕەونەقی گرافیکەکەی زۆر جوانە بەڵام بۆ وەرگرتنی ئەنتەرنێت ئەو دەقەیە من تاقیم کردوە زۆر خاو بوو نازانم بۆ

سەرەتا دەست خۆشی بۆ مامۆستا حەمید
کاکە [url=http://www.kurditgroup.org/u/abdull330]Abdull330[/url] ئەم سەرەگرتن و شەو نخونیە لە کۆگاکان و گەنجینەکانی تایبەت بە ئەپڵ بەرچاودەکەون نەك لە PC World کە جێگەی فرۆشتنی زۆربەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانە.
بۆ هێڵی ئەنتەرنێت بە پێچەوانەوە لە نەوەی سێیەمدا زۆرخێراترە و پشتگیری 4G Long Term Evolution دەکات کە چەند جار لە 3G خێراترە.

كاك جوتیاری بەرێز زۆر جوانە ، بەڵام ئەمن تائێستا بەرهەمەكانی ئەپڵم بە دەست نەگرتوە چ بگەیێت بەوە تاقی كردنی لێبدەم ! بە وتەی كاك هەردیش شایەد رێكلامێكی فرۆشتن بۆ میدیاكان بێت بۆ ئەپڵ و سیاسەتی تایبەت، لای ئێمە خەڵك بۆ مەعاشی خۆیان مانگانە ٢٠ دۆلار ،كاتژمێرێكی زۆر لە پشت بانكەكان رادەوێستن و خەلكی ئەویش چۆن بەرەو پێشوازی بەرهەمی نوێ دەچن ئەمەش بە هۆكاری ئابووری ئەوانی دەزانم دیسان قەناعەتم نیە بەمە، كوردی ئێراق لە ئاستی ئابوری لە كوردەكانی تر باشترن بەڵام ئەوەیە كاك عبد الرحمن باسی دەكات(ئەگەر شارەكەی لە كوردستان بێت ) .لەگەڵ رێزمدا

لە ئایپدە نوێیەکە بیرگەی چەندە لەگەڵ کامێراکەی؟

دەستخۆش کاکە حامد. ویستم شتەک بنوسم دەربارەی ئەوکێشانەی دروست بون لەگەڵ ھاتنی ٢٠٤٨ - ١٥٣٦ بەڵام وتم لەوەیە کەسمان پێویستمان پێی نەبێ. ھەرچەند ئەگەر کەسێک ئای پادی ٣ کڕی ئەوا ئاپەکان ئەکرێ تا کاتی نوێکرانەوەیان بە شێواوی پیشاندات

دەستی هەمووتان خۆش بێ و ماندوو نەبن. کاکە هیوا بە بڕوای من بینووسی باشە، رەنگە بە قسەی جەنابتان بۆ خۆمان پێویستمان پێی نەبێ بەڵام بەکارهێنەری زۆرن. سەرکەتوو بی.

منیش بۆم د‌ەرکەوتووه کە بەرەمەکانی ئەپل ئەوەنیە کە خەلک بۆی شێت بووە ئەوشتانەی کە ئەو ئامێرە ئەنجامی ئەدات هی کۆمپایناکانی تریش بەهەمان شێوە ئەنجامی ئەدات وە زۆر کەس لە بەر ئەوە ئەیکرێت کە تەنها بیستویەتی کە زۆر موهیمە یەکێک لەونە خۆم بووم کە ئایفۆنم بە پەلە کری کەچی دوی بۆم د‌ەرکەوت بەس دیکۆری جوانەو لە مۆبایلێکی تەمەل هیچی ترم نەدی >>> لێرە هەنیک لەو تەمەلیانەی کە هەیەتی نوسیم کاتی خۆی .>
[url=http://www.kurditgroup.org/node/14006#comment-70934]http://www.kurditgroup.org/node/14006#comment-70934[/url]

شتێ لوسکەل بێ، بێگومان شوینکەوتووی زۆرە ;-)

دوو شط کە تازە بیستومە لەسەر ئایفۆن:
There is no Self Tiomer Capturing*
Cropping Photo til iOs 5.0 *

بژین