تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دامەزراندنی بەرنامەبەکاربەرییەکانی ئەندرۆید لە سەر كۆمپیوتر

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

پێشەكی :
كاتێك ئەندرۆید هاتە سەر تۆر بوو بە نەرمەكالایێكی خۆشەویست لای بەكارهێنەران ! بەتایبەت خەلكی كورد. تەنانەت نەرمەكالاكانی ئایفۆنیش خۆیان بۆ لای ئەندرۆید رادەكێشا . وەلێ بۆ كڵك وەر گرتن لە نەرمەكالایێكی ئەندرۆید ئەشێ موبایلێكی ئەندرۆیدمان بێت ؟ جا گەر وەك من هەژار بیت كە دەبێ بەخەون ، بەڵام كۆمپیوترەكەت بێت دەتوانی گشتی نەرمەواڵەكانی ئەندرۆید تاقی بكەیتەوە لە سەر كۆمپیوترەكەت تەنانەت لە سەر XPش كار دەكات .
ناوەرۆك :
سەرەتا سەردانێكی چاوگی خۆشەویست بكە بزانە ئەندرۆید چیە . جا گوێ بگرە:
نەرمەواڵەی Android SDK یەكەمێن رێگایە كە دەگەیێتە مێشكت ، بەم نەرمەواڵە دەتوانی بەرنامەی ئەندرۆید بنوسیت یان پێشكەوتووی بكەیت .بەڵام ئێمە وەك هەمیشە نامانهەوێت ئەم كارو ئیشە بۆ خۆمان پەیدا بكەین ئێمە گەركمانە زۆر بە خێرایی و سادەیی نەرمەوالەكانی ئەندرۆید دابمەزرێنین لە سەر كۆمپیوترەكەمان.بس بە جێگای ئەم نەرمەواڵە Android SDK نەرمەواڵەیBlueStacks تان پێ دەناسێنم كە ئەم بەرنامە ئەو كێشانە كەAndroid SDK هەیەتی ئەم نیەتی و زۆر كار كردنی پێ سادەیە.
سەرەتا برۆ ئەم مالپەرەو دایبگرە بەڵام لە ماڵپەری فەرمی ئیمەیلەكەت بنووسە تا كاتی وشانی نوێ ئاگادارت بكەنەوە بۆ داگرتن . قەبارەی ١١٧ مێگابایتە .

كاتێك كە داتگرد كرتەیێك لە سەر پەرگەی دامەزراندن بكەو تا بەرنامەكە بچێت بۆ دامەزراندن وكرتە لە سەر install بكە.

دوای چەند خولەك بەرنامەیBlueStacks دادەمەزرێت كرتەیێك لە سەر finish بكەن تا دامەزراندن تەواو دەبێت.فیلمی فێركاری چۆنیەتی كاركردن بە نەرمەوالەیش دەتوانن چاو لێبكەن .

نەرمەوالە دامەزرا برۆ بۆ ئەم مەسیرە :
Start > All Programs > BlueStacks > Launch BlueStacks
.
كاتێك نەرمەوالەیBlueStacks چالاك كرد كرتەیێك لە سەر Apps بكە تائەو ئەپانە كە لەگەڵ نەرمەوالەكان دامەزراون ببینیت .دەتوانیت لەسەر Get More Apps كرتەیێك بكەیت بەخۆتۆمار كردن لە مالپەری نەرمەوالە دەتوانی بە كتێبخانەیێك لە BlueStacks channel دەستپێگەیێنیت.

پاشکۆقەبارە
Image icon 234.jpg42.64 ک.ب.
Image icon BlueStacks-Apps2.jpg_thumb.png31.85 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاك قەزوان
لەم لینکە بۆ سیستەمی ٦٤ دای بگرە ئەو لینکەی کاک قەزوان بۆ سیستەمی ٣٢ لای من دانەمە زرا
http://www.downloadcrew.com/article/25209-bluestacks_app_player_alpha

دەست خۆش کاک قەزوان
ئایا بۆ ئەندریود هیچ بەرنامەیەک هەیە وەک ئایفۆن بتوانی جەیڵ بکرێکی بکەیت چونکە ئەگەر بتەوێت شتەکانی ئەندیود مارکێت بکڕیت دەبێت پارەی دوو تەلەفۆن بدەیت بە بەرنامە بۆی ئەگەر بەڕێزێک شتێکی وا دەزانێت چۆن بتوانیت بەرنامەکانی ئەندریود بە خۆڕای داگریت...؟ سۆپاسی دەکەم

كاك رۆستەم سپاس كاك عەبدۆل پەیدام كرد دەینۆسم بەڵام ئەمن بۆ خۆم تەنانەت بە XP كار دەكەم چۆن هەم بەكارە هەم بەبارە .

کاك عەبدوڵا بۆ ئەندۆید کردارێک هەیە پێی دەوترێت ڕووت کردن Rooting لەجیاتی جێڵبڕیکی ئایفون. لەم سایتە و لە چەندان شوێنی تردا باسی ئەمە کراوە. ئەگەر گەڕانێکی ئاسایی لێرە یان لەگوگڵدا ئەنجام بدەیت زانیاریت لەسەر ئەمە دەست دەکەوێت.

سۆپاس کاک قەزوان هەرچەند ناوەکەی منیش دەمەوێت لێرەوە بیگۆڕم بە کوردی بینوسم چونکە خۆم ناوم عبدالرحمن حەز دەکەم ناوی تەواوی خۆم بنوسم بەڵام نازانم دەستکاری بکەم لەسەر کوریش وێب بەهەر حاڵ
دەست خۆش کاک حەمید بۆ زانیاریەکانت بەدوای دا دەگەڕێم