تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئەم وەرگێرانە چی هەڵەی تیایە؟

r.a.w.a.n.d

R.a.w.a.n.d

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

ئەمرۆ ئێوارە هەلسام بە وەرگێرانی پرۆگرامی خۆر[b]FormatFactory [/b]کە لە ویندۆس دا کاری گۆرینی فایلەکان دەنگی و ڤیدیۆ و وێنە دەکات لە بەر ئەوە پرسیارم کرد چونکە هەندێک وشە هەبو لە فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد و کورد ئایتی گروپ دا نەبو جا هەر کەسێک لە توانای هەیە چەند رستەیەکی کەم نەکراونەتە کوردی بتوانێت چاکی بکات تاوەکو بینێرم بۆ خاوەنی پرۆگرامەکە لێرەشەوە فایلەکە داگرن
http://2upl.com/uploads/zip/a34a99dd4e.zip

دەستخۆش کاکە ڕەوەند کارێکی چاکت ئەنجام داوە، وەرگێڕانەکەت زۆربەی تەواوکردووە. باشتر وابوو تەنها ئەو ووشانەت دابنایە کە خۆت وەرت نەگێڕاون چونکە ژمارەکەیان ئەوە ندە زۆر نیە. بەهەرحاڵ من چەند ووشەیەکم دۆزیەوە کە وەرنەگێڕڕابوون. لێرەدا هەوڵدەدەم وەرگێڕانەکانت بۆ بنووسم، بەڵام لەوانەیە هێشتا ووشەی تری تێدامابێت کە من نەمبینیبێت.
Convert state : دۆخی گۆڕین
Your language word : ووشەی زمانەکەی خۆت
Thread priority : پێشەنگی بابەت
priority: پێشەنگی
Manufactures: بەرهەمهێنەکان
Please select converting method : تکایە شێوازی گۆڕین هەڵبژێرە
تەنها یەك هەڵەشم دۆزیەوە ئەویش Invert select کە دەکاتە [b]هەڵگێڕانەوەی هەڵبژدرێراو[/b] نەک وەرگێڕی هەڵبژاردە.

دەست خۆش ، هەلەکانم چاک کرد تەنیا ئەو وشانە ماون لە فەرهەنگەکاندانەبون
Chapter
Obsidian
Video Merger
Elapsed Time
Bitrate ( KB/s )
FPS
GUI
سوپاس

ئەمەش وەرگێڕانی ئەو ووشانە:
Chapter : بەش، بەند، چاپتەر
Obsidian : شووشەی نەگەیەنەر ( لەمەیان زۆر دڵنیانیم تا ووشەکە لە ڕستەیەکدا نەبینم)
Video Merger : تێکەڵکەری ڤیدیۆ
Elapsed time : کاتی بەسەرچوو
Bitrate : بڕی بایت (کیلۆبایت/چرکە)
FPS : ژمارەی وێنە لە چرکەیەکدا
GUI : نێوانەڕووی گرافیکی بەکارهێنەر

سەرکەوتووبیت

Obsidian پەیوەندی بە روکاری پرۆگرامەکەوە هەیە خۆی ئەوە ناوەکانی روکارەکانن

Aqua
کەشتی


Luna Blue
مانگی شین


Obsidian
شووشەی نەگەیەنەر


Silver
زیوی

زۆر باشە، بەس بەڕای من ئەمانە لەبەرئەوەی ناون زۆر گرنگ وەریانبگێڕیت بۆ کوردی دەتوانی هەروەک خۆیان بیان نووسیتەوە. ئەگەر هەر وەریان دەگێڕیت Aqua ناکەتە کەشتی Aqua بەمانای [b]ئاوی[/b] دێت.

ئەویشم چاک کرد و ناردم کاک [url=http://kurditgroup.org/user/104871]حمید صاڵح[/url] [b]سەرکەوتوبیت![/b]

دەستەکانت خۆش کاکە ڕەوەند سەرکەوتووبیت.

درەنگ هاتووم. دەستانخۆش.
تەنیا تێبینییەک:
Elapsed time کاتی خایەنراو.
کاک حەمید، هەندێک وردە هەڵەت هەیە، بۆ نموونە دوو واو لە سەرەتای وشەی کوردیدا نییە. ووڵات ووشە ووشیار...هەڵەن. ئێرە تەماشا بکە: http://zkurd.org/diyako/renus/
ڕێزم.

دەستخۆش کاك ئاراس، باشە کاکە با دوو واو نەبێت و یەك واو بێت ووشە نەبێت وشە بێت. بەس ئەوەی بڵێی دوو واو لەکوردیا نیە ئەوە من دانوم لەگەڵی ناکوڵێ. کاتی خایەنراوەکەشم بەلاوە پەسەندە.
سەرکەوتووبن