ئایپادێکی دزراو بووە هۆی دۆزینەوەی حەشارگەیەکی ماددەی هۆشبەر
خاوەن ئایپادێکی دزراو، بەر لەوەی ئاپیادەکەی بدزرێ، پرۆگرامی شوێنهەڵکردنی لەسەر دامەزراندبوو. کاتێک پۆلیس بە جیپیئس شوێنی ئایپادەکەی هەڵکرد، کەوتن بە سەر حەشارگەیەکی گەورەی ماددەی هۆشبەردا.
کاتێک پۆلیس لە "سن هوزی" (San Jose) سێهەمین شاری گەورەی ئەیالەتی کالیفۆرنیا، بە مەکینەی جیپیسی بە دوای دۆزینەوەی ئایپادێکی دزراودا دەگەڕا کە خاوەنەکەی پێش دزرانەکە، پرۆگرامی شوێنهەڵکردن و دۆزینەوەی لەسەر دانابوو، پۆلیس تاکوو ئەو ماڵەی کە لێیان شاردبووەوە بە دوایداچوو. دەرکەوت کە ماڵەکە تەنیا ئایپادە دزراوەکەی لێ نیە، بەڵکوو ٣٥٠ کیلیو "مێتائامفێتامین" (metaamfetamin)ی لێیە کە نرخەکەی نزیکەی ٢٣٦ میلیۆن کرۆنی سویدییە.
[i][b]پۆلیسەکان بە زەبروزەنگ نەچوونە نێو ماڵەکەوە بەڵکوو درگایان بۆ کرایەوە.[/b][/i]
هاوکاری دادئەستێن "دەیڤید ئامکینس" (David Tomkins) لەم پێوەندییەدا بە " Mercury News" وت:" ئەوانەی لە نێو ماڵەکەدابوون، رەنگە وایان بیر کردبێتەوە کە ئەگەر درگا لە پۆلیسەکان نەکەنەوە، لێیان بەکەوتنە شکەوە و یان ئەگەر بێنە ژوورەوە رەنگە هیچ نەدۆزنەوە."
ئەم دەستکەوتەی پۆلیس لە زۆرییدا ریکۆردی شکاندووە و بەرامبەرە لەگەڵ ئەوەندە ماددەی هۆشبەر کە لەو پارێزگایەدا لە ماوەی ٦ ساڵدا دەدۆزرێتەوە.
لێپرسێنەری بەشی یاسایی ناوچەکە "Jeff Rosen " بە " Mercury News" وت:" کاتێک باسی گرتنی ئەم دەستەکەوتەم بۆ بابم گێڕایەوە، وتی دەی ئەگەر ٣٥ میلیۆنیان هەبوو، بۆ نەدەچوون ئایپادێک بکڕن."

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش کاک حەمید
لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و زیاد بوونی پەڕگەی بەکاربەری ئەم ئەنجامەی لێدەکەوێتەوە. بە دڵنیاییەوە ئەم پرۆگرامە شوێن هەڵگرەوەیە هەیە ئەتوانرێت سوودی لێوەرگیرێت بۆ دۆزینەوەی ئامێرە وونبووەکانمان مەبەستم بەرهەمەکانی ئەپڵە من بەرنامیەکی هاوشێوەم ئەمە بەکاردێنم بە ناوی IGotYa کە لە ڕێگەی cydia وە دەتوانرێت لێی سوودمەند بین بۆ i phone کاتێك ئەو کەسەی ئەم مۆبایلە دەدۆزێتەوەو هەوڵی کردنەوەی ووشەی تێپەڕبوون دەدات لەگەڵ هەوڵدانی یەکەم جاری ڕاستەوخۆ وێنەیەکی ئەو کەسە دەگرێت بەبێ ئەوەی کە هەست بە هیچ جووڵیەک بکرێت و دەینێڕێت بۆ ئەو پۆستە ئەلیکترۆنیەی کە لەکاتی خۆ ناونووسکردندا داوات لێکراوە.کاتێك سەیری inbox ی پۆستی ئەلیکترۆنیمان دەکەین وێنە و ناونیشانی تەواو دەبینین. .بژین