تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

زیاد كراوەی تەلەفزیۆن بۆ وێبگەری كرۆم

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

خۆشەویستان ئەگەر خێرایی ئەنترنێتان زۆر بێت [وەك ئەمنی داماو نەبن] دەتوانن چاو لە كاناڵە جۆرواجۆرەكانی تەلەفزیۆن بكەن . بەتایبەت كە بە ئەنترنێت سەرقالی زۆرتان بێت و كاتی ئەوەتان نەبێت چاو لە تەلەفزیۆنی مالۆ بكەن . لە وێبگەری كرۆم زیاد كراوەیێك هەیە كە دوای داگرتنی لە لایان راستی سەرۆی وێبگەری كرۆەم ئایكۆنێكی تەلەفزیۆن دەر دەكەوێت (وێنەی ١ )كە كاتێك كرتەیێكی لە سەری دەكەیت لیستی تەواوی وڵاتەكانت بۆ دێنێت كە بە پێ خوازیاری خۆت دەتوانی كانالی تایبەت بەو وەڵاتە هەڵبژێریت و چاوی لێبكەیت. پەنجێرەی ئەم زیادكراوە بە جیاواز لە پەنجێرەی وێبگەرەكەت باز دەبێت.(وێنەی٢)
-وێنەی ١

-وێنەی ٢

بەشی بەهێزی ئەم زیادكراوەی بەشی تاقمەكانی كانالە كە بریتیە لە بازەرگانی،وەرزش،هەواڵ،شێوازی ژیان،موسیقا،فیلم،... بە سادەیی دەستدەكەون.
خاڵ : بۆ چاو لێكردن تەلەفزیۆن بەم زیاد كراوە دەبێت نەرمەكالای مێدیا پلەیێر ویندۆزت دامەزراندبێت .

پاشکۆقەبارە
Image icon 23424234234234.jpg12.7 ک.ب.
Image icon 123213asdf.jpg40.93 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک قەزوان، فایەرفۆکسیش شتێکی لەم جۆرەی هەیە بە ناوی TV-Fox
کە هی فایەرفۆکس خۆیەتی، بەڵام خراپیەکەی ئەوەیە کە تووڵ باڕە، واتە لەگەڵ مۆنیتەرەکەت ئەبێتە شریک، ئەوەی کرۆم ئەوەی باشترە کە هەر ئایکۆنێکی بچوکە.

سوودبەخشە، بەڵام بۆ هەندك لە کەناڵەکان کێشەی لێدانی هەیە و دەڵێت کە پێویستی بە زیادکراوەی (Windows Media Player)یشە کە دایمەزرێنیت! ١-٢ دانەم بەو ناوە دامەزراند، بەڵام کێشەکەی چارەسەر نەکرد. تۆ بڵێیت ئەم گرفتە چۆن چارەسەر بکرێت؟!
دەستخۆش کاك قەزوان!

دەستخۆش کاک قەزوان!
کاک زمانیار@ لەم بەستەرە دایبگرە و دایمەزرێنەرەوە Repair هەڵبژێرە، دوای کرۆم هەڵبگیرسێنەرەوە، ئەگەر پەیامێکت بۆ هات لەلایەن کرۆمەوە بۆ وەگەڕخستنی ئەو پێوەکراوە، ئەوا بۆ هەموو کاتێک هەڵبژێرە.
من ئێستا تەماشای ڕۆژ تیڤیم پێ کرد، داوای کرد، ئەو پێوەکراوەشم هەبوو، بەڵام دوای دامەزراندنەوەو چاکردنەوەی کێشەکەی نەما.
سەرکەوتوبن

دەستخۆش کاك زەندی! ئەگەر بکرێت لینکەکە چالاك بکەن سوپاستان دەکەم :)

سڵاو کاک زمانیار!
چالاکە کاکە، ئەم جارەش فەرموو

سپاس بۆ ئێوەی ئازیز
وەڵا ئەمن بەخێلیم پێتان دێت . من شتەكە دەنووسم ئێوە چاوی لێدەكەن ! هەر سەركەوتوو بن