تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

كۆدی QR چیە و چۆن بەكار دێت ؟

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

QR چیە ؟
لە ساڵی ١٩٩٤ لە لایان كۆمپانیایێكی یابانی بار كۆدێك دروستكرا كە ناویان QR نا . QR كورتكراوەی Quick Response Cod بە مانای كاردانەوەی خێرایە كە ئەم ناوە بۆ ئەوە بووە كە بە خێراترین كات ناوەرۆكی وشەینهێنیەكە بخوێنریێتەوە . QR جۆرێك باركودی دوو رەهەندیە و مەتریكسی . كە لە نێوی خۆی دەتوانرێت نووسراوە ،ئادرەسێكی ئەنترنێتی یان هەر زانیاریێكی تری، تێیدا بێت . بۆ یەكەم بار لە یەكێك لە كۆمپانیاكانی تۆیۆتا لێی بەهرە گیرا . لە سەرەتای دروستبوونەوە QR بۆ ناساندنی ئۆ تۆمبیل بوو ، بەڵام بەهۆی ئەوە كە زانیاریێكی زۆری لە خۆی پاشكەوت دەكرد بەكار بردنی لە بواری جۆر واجۆر زیاد كرا بۆ وێنە هەر QR_ێك بە ئاسایی ٢٩٥٣ بایت زانیاری لە خۆی پاشكەوت دەكات. ئەگەر لە بەر زەرەرێك دەستكاری بكریێت لە ٧ تاكو ٣٠ ٪ _ی توانای خوێندنەوەی دەمێنێت .

جیاوازی نێوان باركۆد و كیو ئار

QR چۆن بكار دێت ؟
تەلەفۆنە هۆشمەندەكان و بلەك بێریەكان و ئەوانەی كە سیتەمی دانراوەی ئەندرۆیدیان لە سەرە پالپشتی لێ دەكەن شایەد بلێم هەر تەلەفۆنێك كە كامێرای هەیە .سیستەمی دانراوەی نۆكیا كە ناسراوە بە " Symbian " توانای ئیستفادەی لەم كۆدە هەیە .ئەڵبەت لە سەر مۆبایلی ئەپل دانەمەزراوە وەلێ دەتوانن نەرمەوالەی پەیدا بكەن كە ئەم كۆدانە دەخوێنێتەوە . كاتێك كە نەرمەوالەی QR تان دامەزراند یا خۆی مۆبایلەكەتان یان ئامێرەكەتان پالپشتی لە خوێندنەوەی ئەم كۆدە دەكات دەتوانن وێنەیێك لە كۆدەكە هەڵبگرن جا ئینجا دەچنە نێو مالپەر یا ئادرەسی مالپەرەكە یان زانیاریەكانی نێو QR_كە.
لە سەرچاوە دەتوانن ئەو ئامێرانە كە بۆ خوێندنەوی ئەم جۆرە كۆدە بكار دێت لە سەر مۆبایلەكەتان دایمەزرێنن . هەر كات لە هەر كوێ ئەم كۆدەتان بینی بە كامێراكەتان وێنەیێكی لێبگرن و چاو لە زانیاریەكانی بكەن .

ئەمەیش QR ئادرەسی ماڵپەرەكەی كوردئایتیگرووپە

پاشکۆقەبارە
Image icon chart.png1.09 ک.ب.
Image icon QR-code3.jpg37.54 ک.ب.
Image icon QR-code4.jpg24.81 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستخۆش بەڵام تا ئێستا یوتیوبم نەدیوە !