تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

لێکدانەوە لە سەر دژە ڤایرۆسی Avast7

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

پێشەكی :
دژەڤایرۆسی ئاڤاست (Avast) لە نێوانی نەرمەوالەكانی دژەڤایرۆس ئەگەر باش نەبێت خرایتر نیە ودەتوانین بە دڵنیایەوە بڵێن كە یەكێك لە بەهێزترین وباشترینیانە .بێجگە لە وشانی Professional و Internet Security وشانی خۆرایی هەیە كە دەتوانی دایبگریت و بەهرەی لێ وەرگریت . ئەڵبەت بۆ زانیاریمان باش وایە بزانین كە ژمارەی داگرتنی وشانی خۆرایی ، ١٩٠ ملیونە كە ئەمەیش بە هۆی خۆشەویستی و كاریگەری كرداری باشیەتی . لە سالی رابردوو -پار ،٢٠١١- ژمارەی داگرتنی ٤٩ ملیون زۆر بووە كە ئەمەیش ژمارەیێكی گەورەیە . لە وشانی ٥ بوو كە نێوی ئاوێست كەوتە سەری زمانەكان بۆ ئەوە كە نیسبەت بە دژەڤاییرۆسە خۆراییەكان هەم ئامێری زۆرترە هەم هێزی پاراستنی و ساكاری و سادەیی كار پێ كردنی باشترە ، ئینجا قەبارەی بەرۆژ بوونەوەی زۆر كەمترە و بارێكی كەمتر بە رێكخەری نێو كۆمپیوترەكەت وارد دەكات . ئێستا وشانی ٧ ئاواست درچوە وە لەم بابەتە هەوڵ دەدەم چۆنیەتی كار كردنی بناسێنم . بس لەگەڵ كوردئایتیگرۆپ ئەم كاتە بەسەر برن .
ناوەرۆك

دامەزراندن :
كاتێك كرتە لە سەر پەرگەی دامەزراوە دەكەین ، پەنجێرەیێك باز دەبێت و پرسیارێكمان لێدەكات بۆ چۆنیەتی دامەزراندنی ؟
١ - ئەگەر وشانی ٦_ی ئاواستت داتمەزراندوە وشانی نوێ - ٧ - دادەمەزرێنیت و بس .
٢ -دەتوانن Compatible Install هەڵبژێرن كە لە پەنای دژەڤایرۆسێكی تر، (Avast) دامەزرێنیت ئەڵبەت لە بەستەری Custom install دەتوانن دامەزراندنەكەی بە حەزی خۆت ئەنجام بدەیت.
خال : ئەم وشانە لە ئاڤاست لە سەر ویندۆزی ٣٢ و٦٤ بیتی كار دەكات هەر وەها لە سەر ویندۆزی ٨ .

شێوازی رووكار (interface)
لە وشانی نوێ گۆرانكاری لە سەر رووكار بە باشی كراوە هەر چەند وا نەگۆراوە كە سەرمان لێبشێوێنێت . گشتی بەشەكان لە لایانی چەپ دانراوە لاتەنیشتی رووكار . هەر بەشێكیش بەشێكی پێ زیاد بوە .

بەشی Real-time shields :
لەم بەشە كە لە لاتەنیشت دانراوە دەتوانین مۆدیولەکانی پاراستن ببینین . ئەم بەشەیش گۆرانكاری بەسەر هاتوە كە چالاك كردنی هەر مۆدیولێك بە شێوەیێكی گرافیكی وجوان دەبینین. لە وێنەی خوارۆ مۆدیولەکانی بەشی پاراستن نیشان دەدرێن كە كاتێك مۆدیولێك بسڕینەوە جێگاكەی خالی دەبێت ئەمیش لە كاتی دامەزراندنی ئاوستە كە لە بەشی Custom instal نەمانهێشتە دابمەزرێت .

بە ڵام ئەگەر بە تەواوی دایبمەزرێنین وەك وێنەی خوارۆ بازنەی پاراستن پر دەبێتەوە لە مۆدیولەکانی پاراستن .

چاکسازییەکانی تكنۆلۆژی هەور له ئاڤاست :
یەكێك لە تواناكانی وشانی ٦ و ٧ _ی ئاواست چاکسازییەکانی لە Cloud Service_ە كە دەتوانێت بە پێی ئەم توانایە لە سەر متمانەی بەرنامەیێك بریار بدات . ئەم توانایە لە سەر بنەرەتی تكنۆلۆژی هیپریدی ئاواست كار دەكات . زانیاریەكانی بەرنامە وەردەگرێت و دەنگ دەدات لە سەری ، ئیجا ئامانجی دەنگدانەكەی دەنێرێت بۆ ئاواست ئەم تكنۆلۆژیە بۆ هەڵە بەدرۆچوەكان لە نەرمەوالەی ئاواست كارایی زۆری هەیە .


.
توانایی Streaming Update :
بە بۆچوونی ئێوە رۆژانە چەنێك لە زبانەواڵە لە لایان هەكەرەكان و زبانەواڵە نووسەران درۆست دەكرێت ؟ بە دەڵنیایەوە زۆر ! لە زۆر ،زۆرتریش ! هەكەرەكان رۆژان خەریكی پەیدا كردنی كلێنەكانی سیستمی دانراوەكان یان نەرمەوالەكانن تا كەلێنێكی لێ پەیدا بكەن و بچنەژوور .زۆر یەك بە چەند كاتژمێرێك كاردەكەن و لە ناودەچن .جۆرێكی تر بۆ چەند رۆژ كە دژە فارۆسەكان دیانناسێت بە پێ بەرۆژ بوونەوەكەیان ودەیانسڕێتەوە بەڵام ئەگەر لە گەڵ هەكەرێك یا زبانەواڵە نووسەرێكی پێشكەوتوو كارمان گرێ بخوات چی ؟ ئەمە مترسیدارە ! ئاوست رۆژانە ٢٥٠٠٠ واژووی نوێ بۆ بەرۆژ بوونەوەی دژەفایرۆسەكەی دادەنێت ولەمە گرینكتر ئەوەیە كە بە خێرایی نەرمەوالەی ئاواست دایدەگرێت . بەڵام جێگای سەرنج راكێش ئەوەیە كە ئەم دژەڤایرۆشە هاتە لە خزمتگوزاری Streaming Update كڵكی وەرگرتوە كە رۆژانە ٢٠ بار دژەفایرۆسەكەت بەرۆژ دەبێت بەشێوازی خۆكارانە .[چاكە بابم]

توانای Sandboxing :
ئەم توانایە ئەوەیە كە هەر كات نەرمەوالەیێك گومانی زبانەواڵەی لێبكرێت یان بە ڤایرۆس بێت دادەمەزرێت بەڵام لە نێوی
Sandboxing تا سیستەمی دانراوەكت بەخۆیەوە پێس نەكات یان نەرمەواڵەكانی تری سەر كۆمپیوترەكەت لەكار نەخات . جار جارێكیش خۆكارانە نەرمەوالەكانت دەخاتە نێوی Sandboxing .
پاراستنی وێبگەرەكەت :
وێبگەرەكەی ئێوە پەنجێرەیێكە بۆ دنیایێكی تر . هەر وا كە دەزانن زۆرتری زبانەواڵەكان و ڤایرۆسەكان لە رێگای داگرتنی وێنە،پەرگە دەخرێنە نێوی سیستەمەكان .زۆر یەك لە ئانتی ڤایرۆسەكان دێن وێبگەرەكان دەپارێزن .ئاواستیش بە خزمەتگوزاری
Web Shield تەواوی زانیاریەكان كە لە رێگای وێبگەر دەرواتوو دێت كنترۆلی دەكات و دەی پارێزێت بەتایبەت پەرگەیێك كە دایدەگریت .
دەستپێگەیشتی كۆمپیوتری هارێكانت لە رێگای دوورەوە
ئەم توانییە لە وشانی ٧ - نوێیە .شێوازەكەی سادەیە ، كەسێك كە خوازیاری یارمەتی ئێوە یە دەبێ بە بەشی Additional Protection بروا و لە سەری Remote Assistance كرتەیێك بكات .ئینجا وێنەی دوو كۆمپیوتر دەبینێت . كرتەیێك لە سەر كۆمپیوتری لای چەپ بكات ،پەنجێرەیێك باز دەبێت و كۆدێكی تێدایە (ژمارەیێك ) ،ئەم كۆدە یان ژمارەیە دەبێ بدات بەو كەسە كە گەرەكیەتی پەیوەندی بكات بە كۆمپیوتەرەكی ئێوە (وێنەی كۆمپیوتری لای راست )

پشتگیری لە رێكخستنەكانی ئاواست
ئێوە دەتوانن رێكخستنەكای ئاوست بە دڵی خۆتان رێك بخەن پەرگەی پشتگیریەكەتان دابگرن . هەر كاتیش ویندۆزەكەتان گۆرا ئەم پەرگەیە بار بكەنە سەر ئاواست و بیگەرێنەوە بۆ دوای دامەزراندنی ویندۆزە نوێكەتان.

داگرتنی بەشی خۆرایی ئاواست(لە بەستەری سەرچاوە )
هیوادارم بە سوود بێت .

پاشکۆقەبارە
Image icon 1492-600x408.png123.66 ک.ب.
Image icon 2876-600x455.jpg69.43 ک.ب.
Image icon 3692-600x491.jpg42.67 ک.ب.
Image icon 4265-600x475.png276.06 ک.ب.
Image icon 5444-600x417.jpg38.39 ک.ب.
Image icon 6201-600x475.png203.83 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستخۆش بۆ ئەو ڕوونکردنەوەیە.

دە‌ستەکانتان خۆش کاک قە‌زوانی بەرێز بۆ ئە‌و روونکردنە‌وە‌ جوان و بە‌سودە‌ ، کە‌ هە‌نگاو بە‌هە‌نگاوی دامەزراندنی بەرنامە‌کە‌و پاشانیش شێوازی رێکخستنی هە‌ربە‌شێکی بە‌رنامە‌کە‌تان بە‌دڵخوازی بە‌کارهێنە‌ر روونکردۆتە‌وە‌، دووبارە دەستان خۆش و بە‌ردە‌وامیتان بۆ دەخوازم.

سپاس بۆ كاك ئاراسی خۆشەویست وكاك میری بەرێز .

ماندوو نەبی کاک قەزوان،
بابەتەکانت زۆر بەپێز و نایابن ،پێشنیار دەکەم بۆ ئەوەی بابەتەکانت زیاتر بەردەست بێت و بمێنێتەوە ،بە تایبەتی بابەتەکانی فێرکاری هاوشێوەی ئەمەیان ،هەوڵبدەی لە ویکی چاوگ زیادیان بکەی http://chawg.org/wiki/ ،شانبەشانی چەندین بابەتی تر کە لەوێیە. (تەنها پێشنیارێک).
دەستخۆش و هەربژیت.

سڵاو،
دەستخۆش کاك قەزوان، خوازیاری بەردەوامی و سەرکەوتنتم!
سەرنجیشت بۆ ئەمانە ڕادەکێشم:
١- بار وارد دەکات: بار دەخاتە سەر
٢- باز دەبێت: دەکرێتەوە
٣- نیسبەت بە: بەبەراورد لەگەڵ
٤- خۆزگە بۆ ناوی ئەم دژەڤایرۆسە ڕاست بێژە (گۆکردنە) ئینگلیزییەکەت بە ئیملای کوردی دەنووسییەوە، یانی "ئەڤاست" یاخود "ئەیڤاست"، کە مانای ڕاگرتن و ڕاوەستاندن دەدات لە ئەنجامدانی کارێك!
سوپاس و هەر بژین!

منیش لەگەڵ بۆ چوونەکەی کاك زمانیاردام و چەند تێبینیەکم هەیە لەسەر ووشە و دەستەواژە بەکارهاتووەکانی ناو بابەتەکە.
بابەتەکانی کاکە قەزوان بەگشتی زۆر بابەتی چاکن و کاك قەزوان ماشااللە زۆر چالاکە. بەس هەندێك کەم و کوڕیان هەیە لەلایەنی زمانەوە کە خۆشی دەیزانێت. بەڕای من ئەگەر پێش بڵاوکردنەوەی بابەتەکان پێداچوونەوەیەکیان لەلایەن هاوڕێیانی خۆمانەوە کە شارەزان لەم بوارەدا بۆ بکرێت بابەتەکان بەهێزتر دەکات و ڕەنجەکەی کاکە قەزوان باشتر دێتە بەرهەم و بە خۆڕایی ناڕوات.
هەر سەرکەوتووبن.

كاك هەلۆی گیان سپاس بۆ پێشنیارەكەت بەڵام تا ئەم بابەتم نووسی ریخۆلەم دەرهات .
كاك زمانیاری بەرێز و خۆشەویست "انشاالله" جەنابتان و هاورێیان بەردەوام بن لە دەرخستنی هەڵەكانم بڵام (كەمێ هیوات بەم قوتابیەت بێت ) بۆ ژمارەی ١ هەر چەنێ لە فەرهەنگی زكورد و دیكتۆ گەرام وشەم پەیدام نكرد بۆ ژمارەی ٣ مانای لە دیكتۆ بۆ ئەمە بوو " ratio " بۆ بەنیسبەت بەڵام ئەو وشەی ئێوە زۆر جوانترە بشكەم زیادی بكەن لە دیكتۆ لە بابەتێكی تر دا ئەم وشە بە مانای هەڵسەنگاندن دەر چوو. بۆ پیتی ڤ_یش لە لای ئێمە زۆر بە كەمی بكار دێت بۆ وێنە من لێرە بیستم كە ناوی ئەڤێستا دەوترێت . دیسان سپاس كاك زمانیاری بەرێز
كاك حەمید بەرێز " هەندێك نە ! زۆر "،پێشنیارەكەت زۆر جوانە بە تایبەت بۆ نوسراوەكانی من جار وایە خۆم لێی حالی نابم!!

کاک قەزوان@ ئەتوانی بابەتەکانت بنێری بۆ پێداچوونەوە لەجێگەی ئەوەی ڕاستەوخۆ بڵاویان بکەیتەوە.
دەستتانخۆش و سەرکەوتوبن

كاك زەندی بەرێز وادیارە جەنابتان ئاگادار نین من بە پشتوانەی جەنابتان و كاك حامید شت دەنووسم ! ههههههه وەڵا من هەمیشە بۆ پێداچوونەوە ئەینێرم . خۆ من سەدام حسەین نیم راستەو خۆ بڵاوی بكەم ئەویش بەم كوردیە رێك و پێكەم . جا من ئۆمێدم ئێوە بوون !!!!!!

کاک قەزوان من بۆ بڵاوبوونەوەم ناردوون. تەنیا ئاواستم کرد بە ئاڤاست Avast، چونکە ئەوە ناوە. دەستکاریی شتی ترم نەکرد.
بژیت.