تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئایا کوردستان ڕووسیایە؟

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

ئەمڕۆ لە گفتۆگۆیەکدا سەبارەت بە ڕەوشی تەکنەلۆجیای زانیاری، لە پیتەربورگی ڕووسی، دکتۆر لیۆنۆید سۆمس، بەڕێوەبەری دەزگای linux-ink کە دەزگایەکی نیمچە حکوومیە و سەر بە زانکۆی تەکنەلۆجیایە، بابەتێکی ورژاند کە زۆر نزیکە لە چیڕۆکی کوردستانی ئەمڕۆ:
" دوای ڕووخانی یەکیەتی سۆڤیەت و کردنەوەی یەکەم مەکدۆناڵدز لەم وڵاتەدا، زۆربەی زۆری خەڵک و دامودەزگا میرییەکان ڕوویان کردە ویندۆزی مایکرۆسۆفت. ئەمەش لەبەر ئاسانی بەکارهێنان و کەم دەرامەتی. هەر کەسە و لە شوێن خۆیەوە خەریکی کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی ویندۆز بوو. کاردانەوەی بەویندۆزبوونی ڕووسیا وایکرد هەموو نەرمەکاڵایەکی پێویستیش تەنها بۆ ئەم سیستمە ئامادەبکرێن".

لەوانەیە پرسیاربکەیت، کێشە چییە؟
- ئێستا بازاڕی ڕووسیا گەورەیە و مایکرۆسۆفت ڕازی نییە نەرمەکاڵاکانییان بە نرخی یەک دۆلار لەسەر شەقام بفرۆشرێن. کەواتە دابینکردنی سیستم بۆ قوتابخانەیەکی سەرەتایی لەوانەیە سەد هەزار دۆلاری تێ بچێت.
- زۆر لە دامودەزگا حکوومییەکان ڕازی نین، نەزانن لەسەر سیستمەکانییان چی ڕوودەدات. لەوانەیە خۆشت نەزانیت هەموو پەڕگەکانت بنێررێن بۆ CIA یان کۆمپانیا سیخوڕییەکان.
- لە وڵاتی ڕووسیا 25 زمانی فەرمی هەن کە مایکرۆسۆفت دان بە زۆربەیان نانێت، بۆیە قوتابخانەکان ناچارن بۆ فێرکردنی ئەم زمانانە کۆمپیوتەر بەکارنەهێنن.

کەواتە با دەست بکەین بە گۆڕینیەوەی مایکرۆسۆفت بە سیستمێکی هەرزانتر و دڵنیاتر؟
لە 20 ساڵی ڕابردوودا هەزاران یان ملیۆنەها نەرمەکاڵای تایبەت بۆ دامودەزگاکان لەسەر سیستمەکانی مایکرۆسۆفت داڕێژڕاون. گۆڕینی ئەمە لەوانەیە پێویستی بە چەندەها تریلیۆن دۆلار، جگە لە کات بە فیڕۆدان. بۆیە بە هەر وا بڕوات.
- - - - - - - - -
ئەوەی ئێوە ئێستا بیری لێ دەکەنەوە، خەڵکانێک 20 ساڵ لەمەوبەر کردوویانە.

بۆچوونەکان

جارێ ئێمە کەی یەکێ حکومی بێ بەس خەم لە ئای تی بخوا قەینا و کێشەکان بگرێتە ئەستۆ ، ئینجا دووای 20 ساڵ :) بیر لە لینوکس بکەنەوە .

بژین،

سڵاو.
دەزانی ئێمە ڕۆژانە لەو ئەرزەوە پارە (نەوت) هەڵدەقوڵێت بۆمان و باکمان نییە، کەی ئەو کانییە وشکی کرد ئینجا بیر دەکەینەوە. پرسیارێکیش لێرەدا قوت دەبێتەوە، ئەبێ ئەو دراسە ستراتیجییەی (PWC) کە بۆ حکومەتی کوردستانی ئامادە کردوە لەسەر ئەو خاڵە نەدوا بێت؟

"In 2011, a House of Lords inquiry specifically criticized PwC for not drawing attention to the risks in the business model followed by Northern Rock, a client of the firm, which was rescued by the UK government during the financial crisis"
http://en.wikipedia.org/wiki/PricewaterhouseCoopers
باشه کەی PwC کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری ئایتی بوون؟ کێ؟ کەی؟ لەکوێ؟ هەر هیچ نەبێ داوایان لە ئاڤێستاگروپ بکردایە باشتر نەبوو؟

ئەو دیراسە ستراتیژییەی پ.و.ک باس لە ژێدەر-کراوە ناکات، دەڵێت دەزگاکانی میری دەبێت بە ئەکتیڤ-دایریکتۆری بەیەکەوە ببەسترێنەوە.

هەمووی جێگای دەسخۆشییە:
the road to the hell is paved with good intention

I, hope, so