تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بە پارچە کانزایەك لاپتۆپەکەت فێنك بکەرەوە

حمید صاڵح

حمید صاڵح

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

کاتێك کە لە ماڵەوە دادەنیشین زۆرجار ئاسانتر و ئیسراحەتترە بۆمان کە یەکسەر لاپتۆپەکەمان لەسەر باوەش دابنێین و خەریكی کارکردن بین لەسەری، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە وەکو زۆربەشمان دەزانین کارێکی باش نی یە نەبۆ پێژمێرەکە نەبۆ تەندروستیشمان. گەرمایی لاپتۆپەکە ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی نەخۆشی برژانەوەی پێستمان بکات و ئەگەر زۆربەدبەختیش بین تووشی نەزۆکیشمان بکات.

گەرمایی دەرچوو لەلاپتۆپێکەوە هەندێك جار ئێجگار زۆرە و بۆی هەیە بگاتە سەروو 50 پلەی سەدی. کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی لاپتۆپە جیاوازەکان هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدان کە ئامێرە ساردکەرەوەکانی ناو لاپتۆپەکان چاکتر و چالاکتربکەن تا بتوانن ساردیان بکەنەوە پێشئەوەی زۆر گەرم ببن. بەڵام دیارە ئەمە ئەوەندە کارێکی ئاسان نی یە بەتایبەت لەبەرئەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاپتۆپە نوێکان بە چارەسەرکەر ی خێراتر و ڕامی گەورەتر و نەرمەکاڵای سەنگین ترەوە بەرهەمدەهێنڕین کە ئەمە ئەرکی ساردکردنەوەکە زەحمەتتردەکات.

لەبەرئەم هۆیانە کۆمپانیای تارگوس هەستاوە بەدرووستکردنی پارچەیەکی کانزایی تەنك بەناوی Premium Lap Chill Mat کە لەتوانایدا هەیە لاپتۆپەکە ساردبکاتەوە و ڕانەکانیشمان بپارێزێت. پارچە کانزاکە ئەستوریی یەکەی چەند سانتیمەترێك و لاپتۆپەکە سارددەکاتەوە لەڕێگەی دوو پانکەی ساردکردنەوەی بچووکی بێدەنگەوە کە ووزە لەلاپتۆپکە خۆیەوە بەهۆی کێبڵێکی USB ەوە کە لەلاپتۆپەکە دەبەسترێت و لەکاتی کارنەکردندا دەتوانرێت لە ناو پارچە کانزاکەدا بشاردرێتەوە وەردەگرن.
ڕووکاری لای سەرەوەی پارچه کانزاکە کونی وورد ووردی تێدا دروستکراوە بۆئەوەی گەرمایی لە لاپتۆپەکەوە فڕێ بدرێتە دەرەوە، ئەمە وادەکات کە ساردکەرەوەی لاپتۆپەکە خۆی ئەوەندە قورسایی نەکەوێتە سەر و لاپتۆپەکەش چالاکانەتر کاربکات.
ڕووکاری ژێرەوەی پارچه کانزاکە بەمادەیەکی نەرم داپۆشراوە کە پێی دەوترێت نیۆپرێن کەوادەکات هەست بە نەرمایی یەك بکەین و لاپتۆپەکە بۆ ڕانەکانمان ئەوەندە قورس و گەرم نەبێت. لەڕاستیدا ئەم پارچه کانزایە دەشتوانرێت بخرێتە ژێر لاپتۆپەکانەوە لەو کاتانەی کەلەسەر مێز دادەنرێن، چونکە بەشێوەیەکی وا گونجاو دروستکراوە کەکاتێك لاپتۆپەکە لەسەر ئەم پارچە کانزایە دادەنێیت گۆشەیەکی لاری ڕاست وەربگرێت و کیبۆردەکە بگونجێنێت بەشێوەیەك کە بەکارهێنانی نارەحەتمان نەکات.
پارچە کانزای Targus Premium Lap Chill Mat تەنها بەڕەنگی خۆڵەمێشی کاڵ هەیە و نرخی ئێستای نزیکەی 50 دۆلارە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك حەمیدی بەرێز ئەو ئامێرە زۆر باشە بە تایبەت بۆ پێستی بەكارهێنەری لاپتۆپ ،هەربژیت

بەڵێ زۆر ڕاستە کاك قەزوانی ئازیز، بەتایبەت بۆ ئەو پیاوانەی هێشتا ژنیان نەهێناوە و حەزیان لە مناڵە زۆر گرنگە چونکە لە نەزۆکی و منداڵ نەبوون دەیانپارێزێت.
سەرکەوتووبن!

دەستخۆش، جۆریتریش هەیە بۆ لاپتۆپ ، جۆرێکی هەیە لەژێرەوە پانکەی هەیە و بە USB لە لاپتۆپەکەتی دەبەستی، ئیتر پانکەکە فێنی دەکاتەوە، من جۆرێکیان بەدیاری بۆ کرێوم بنەوەی تەپەدۆرەی وردی تێدایە بۆ ئەوەی گەرم نەبەێت وینەکەی لەخواروە دائەنێم، بەڵام بۆ زانیاریتان ئێستا زۆربەی لاپتۆپەکان SSD HD و گەرم نابن، "ماک"مان هەیە، گەرم نابێت چەندێ لەسەر ڕانت دایبنێیت.
[IMG]http://www.enklereliv.no/assets/produktbilder/22-074_2009101914_41122_lg.jpg[/IMG]