تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گووگڵ و دروستکردنیGoogle Drive بۆ ئەندرۆید

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

لەگەڵ زۆربوون و گەشەسەندنی بەکارهێنەرانی تاتەبژمێر و مۆبایلە هۆشمەندیەکانیدا گەورە کۆمپانیای گووگڵ دەستیکردووە بە دروستکردنی خزمەتگوزاریەک بە ناوی (Drive) هاوشێوەی وێبگەی بە ناوبانگەکانی وەکو[b] Dropbox[/b] و [url=http://en.wikipedia.org/wiki/ICloud]iCloud[/url] و [url=http://en.wikipedia.org/wiki/SpiderOak]SpiderOak[/url] و [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Windows_Live_SkyDrive]Windows Live SkyDrive[/url] و [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Ubuntu_One]Ubuntu One[/url] و
کە تایبەتن بە هەڵگرتن و پاراستنی دابەشکردنی پەڕگە و زانیارییە تایبەتییەکان.

هەموو ئەم وێبگانە بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەتوانین پەڕگەی ڤیدیۆی و دەنگ و پەڕگەی تایبەتیان تێدا هەڵبگیرێن هەر وێبگەو بەپێی پێوەرێکی دیاریکراو
بۆ نموونە: Dropbox ڕێگەبە بەکارهێنەر دەدات بە هەڵگرتنی تەنها 2 گیگابایت لەسەرووی ئەم بڕەوە نرخ دیاریکراوە، هەرچەندە گووگڵ تائێستا زانیاری وورد نەدرکاندوە دەربارەی ئەم پڕۆژەیە بەڵام بە پێی ئەو هەواڵانەی ئێستا باس لەم خزمەتگوزارییەی دەکات گووگڵ بە نیازە قەبارەیەکی گەورەتر پێشکەشی بەکارهێنەرانی بکات بە بەراورد لەگەڵ ئەو قەبارەی کە درۆپبۆکس پێشکەشی دەکات هەربۆیە چاودێران ئەم هەنگاوەی گووگڵ بە هەنگاوێکی کوشندە دادەنێن بەرامبەر بە درۆپبۆکس و ئەوانی تر.

ئەوەی کە ماوە بوترێت لێکۆڵەرەوان تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە بە گرنگترین پرۆژەکانی گووگڵ بۆ ساڵی 2012 دادەنێن.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك هەردی ،خزمەتگوزاریێكی باشە ئەگە ئایپی ئێران وەك زۆربەی بەرهەمەكانی نەبەستێت بۆی .

هەواڵێكە بەسوودی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتە، دەستخۆش!

سوپاس کاک قەزوان
یاسا لە ووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی کە دەگۆردرێت لە چینش ڕێگە بە چینیەکان نادرێت Dropbox بەکاربهێنن کە زیاتر لە 50 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.تۆ ئەبێت نانێک بخۆیت و نانێکیش بکەیت بە خێر کە ئەتوانیت کوردئایتیگرووپ ببینیت ههههههههه. ئەگینا ئەوشتان لێ قەدەغەدەکەن.
چاوت نەئێشی بەڕێز زمانیار

دەستخۆش کاک هەردی، هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.
تەنیا کڵاشی پەڕۆین و شۆربای قەرەخەرمان ماوە گوگڵ بۆمان دروستبکات.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]