فایەرفۆکس وەشانی ١٠
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر Mozilla وەشانی ١٠ـی وێبگەڕی فایەرفۆکسی بڵاوکردەوە ،ئاشکرایە فایەرفۆکس نوێکردنەوەکانی زوو زووە و وەشاندنەکان خێران ،وەشانی دەیەمیش وەکو نوێکردنەوەیەکی تەواوەتییە و حەوتەم وەشانی تەواوەتییە لە دە مانگی ڕابردوودا ،واتا لەباتی هەر دوو - سێ ساڵ جارێک وەشانی تەواوەتی دەربچێت ،فایەرفۆکس هەر شەش حەفتە جارێک وەشانی نوێ دەردەکات.
وەکو هەر وەشانێکی تریش ،فایەرفۆکس زیاتر گرنگی دەدا بە بزوێنەر و گۆڕانە ناوەکییەکان و چاککردنی کەلێن و کراشەکان وەک لە ڕووکار و بریقەکان! ،گرنگترین و دیارترین ئەو گۆڕانکارییانەش:
[list]
[*]ئێستا زۆربەی زۆری پێوەکراو و زیادکراوەکان گونجاون بۆ وەشانی نوێ.
[*]چاککردنی کراش لەکاتی جوڵاندنی دڵخوازەکان.
[*]چاککردنی کراش؛ لە ماک ،لەکاتی داگرتنی دوا وەشانی جاڤا لە ئەپڵ ،فایەرفۆکس جارجار توشی کراش دەکا لەکاتی داخستنی تابەکان.
[*]زیادکردنی ئامرازی وردبینی و سێبەر و تایبەتمەندییەکانی CSS بۆ گەشەپێدەران.
[*]دوگمەی گەڕانەوە ئێستا شاراوەتەوە هەتاوەکو نەگەڕێیەوە.
[*]پەخشکردنی نەرمەواڵەکان پڕ بە شاشەکەت.
[*]بگۆڕەکانی CSS3-3D ئێستا پاڵپشتی کراون.
[/list]
ئەم گۆڕانکارییانە و لەگەڵ زۆری تر لەناویاندا چاککردنەوەی کەلێنەکان و مەودای زیاتر بۆ گەشەپێدەران و چێژی زیاتر لە جۆرایەتی بەکاربردنەکان ئەنجامدراون لەم وەشانەی فایەرفۆکس ،دەتوانی [url=http://www.mozilla.org/en-US/firefox/10.0/releasenotes/buglist.html]لەم بەستەرە[/url] تەواوی گۆڕانکارییە ئەنجامدراوەکانی وەشانی ١٠ ببینیت.
شایەنی ئاماژەیە کە زۆرێک لە گەشەپێدەران و شارەزایانی بوارەکە پێیان وایە فایەرفۆکس لەم وەشانەوە هەوڵی ئەوە دەدا دووبارە بەکارهێنەرەکانی لە گووگڵ کرۆم و سەفاری و IE وەرگرێتەوە. ئەمەش بە ئەنجامدانی دانی زۆرێک لەو گۆڕانکارییانە و گرنگیدان بە بزوێنەری گەڕان و چاککردنی زۆربەی کەلێنەکان.
ئەم گرتە ڤیدیۆییەش بۆ نیشاندانی ئامرازەکانی گەشەپێدەر لە فایەرفۆکس ١٠
[youtube]VcuQ2Bn5bTA[/youtube]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خوەش و ماندووش نەبی. لە وەشانی ٨دا هێندێک کۆسپم هەبوو بەڵام بەم وەشانە ئەویش چارەسەر بوو. سەرکەوتوو بی.
هەی ئافەرین ڕێوی ئاگرین. لەکۆتاییدا هەر ملکەچی کردین. یازدە دوازدە ساڵە من ئەنتەرنێت بەکاردێنم تا ئەم دوواییە فایەرفۆکسم بەکارنەدێنا چونکە بەلامەوە ئۆپێرا و کرۆم لەم باشتر بوون. بەس لەو ڕۆژەوەی ئەم وەشانە کەوتە بەردەست دەستمکرد بە بەکارهێنانی، ئێستا لەسەر کار و لە مۆبایل و لە ماڵەوەش هەر فایرفۆکسە.
باشترین تایبەتمەندی بەلای منەوە هاوکاتگەری و پاراستنی ووشەنهێنی و ڕووکارە جوان و ساکارەکەیەتی. دەستخۆش کاكە EAgle بۆ هەواڵەکە.
دەستخۆش ئیگل، ئەدی لەگەڵ پرۆژەی وەرگێڕانی بۆ کوردی (سۆرانی) بەچی گەیشتن؟
دەستخۆش، تاقیئەکەمەوە بزانم چۆنە!
کراش: بەریەککەوتن
تاب: بازدەر
ئەم دوو وشەیە لەفەرهەنگی زانست پەروەران بوونی هەس.
کاک حمید، هاوکاتگەری کردارێکی کۆنە پێم وایە لەوەشانی ٩ وە لە ئۆپرادا هەیە.
وەشانی ٧ ی فایەرفۆکسم تاقیکردەوە ، کێشەم زۆر بوو خاویش بوو لامبرد، ئۆپراش لەوکاتەوەی پشتگیری پێوەکراوەکان دەکات نەڕەی دێت بە تۆربۆکەشەوە هەر خاوە.
سەرکەوتووبن
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
کاك زەندی بەڕێز سڵاو!
زۆر ڕاستە هاوکاتگەری لە ئۆپێرادا کۆنە من ئەوە زیاتر لەساڵێکە بەکاری دەهێنم. لە ئۆپێرادا Speed dial ە کانیشم زۆر بەدڵە کەدەتوانی چەند سایت هەیە کە زۆر بەکاریان دێنی وێنۆچکەیەکیان لە پەڕەی سەرەتادا بۆ زیادبکەیت بەو شێوەیە بە تەنها کلیکێك بیانکەیتەوە. جگە لەوەش لە ئۆپێردا زۆر شت هەیە پێویست بەلێگەڕان و دەستکاری کردن ناکات چونکە خۆی بۆی سازکردووی بۆ نموونە هەر خۆی لەبنەڕەتدا بەو شێوەیە ڕێکخراوە کە لەکاتی داخستن و دیسانەوە کردنەوەدا خۆی خۆکارانە تابە کۆنەکانت بۆ دەکاتەوە، بەڵام لەفایەرفۆکسدا تا خۆت بەدوایدا نەگەڕێیت و دەستکاری نەکەیت ئەم کارەت بۆ ناکات چەندین شتی تریش هەن هەر بەوشێوەیەن.
بەڕای من ئەو ووشانەی کە نوێن و زیاتر لە وەرگێڕانێکیان هەیە هەموو وەرگێڕانەکان یان ووشە ئینگلیزی یە بەکوردی کراوەکەش هەر ڕاستن و دەگونجێ بەکاریان بهێنیت. من لەو کتێبەی کە لەساڵی 2009 لەسەر بەرنامەی ئۆتۆکاد نووسیومە و لە دوو کتێبانەی تریش کە خەریکی تەواوکردنیانم tab م بە چەند شێوەیەك بەکارهێناوە بەپێی بارودۆخەکە و بەپێی ڕستەکە. تاب، بەش، پۆل، هاوپۆل و بازدەریشم هەریەکەو لەشوێنێکدا بەکارهێناوە.
سڵاو کاك حەمید،
وشە ئینگلیزییە بەکوردیکراوەکە هەڵە کراوە بە کوردی، دەبێت (تەب) بێت نەك (تاب)، چونکە "تەب" بێژەی دروستی وشە ئینگلیزییەکەیە. وشەی (tab) کورتەی وشەی (tabulator)ە، کە ناوی کارای کرداری (tabulate)ە و هەروەها ناوی کلیلێکە "دوگمەیەکە" لەسەر تەختەکلیلی ژمێرەك جێنیشاندەر (cursor) بە چەند بۆشایییەکی لەپێشدا-دیاریکراو دەگوێزێتەوە، هەروەها (تەب) دانستەیەکی هەنووکەییی وێبگەڕەکانی ئێستایە کە بریتییە لە زمانەیەك کە بە کرتەکردنی لاپەڕەیەكی نوێی بەتاڵ دەکاتەوە. کرداری (tabulate) ئەم مانایانەی هەیە:
١- خشتەئاسا/ڕێك دەخات، بەڕێكوپێكی/بەڕێكخراوی دەژمێرێت/تۆمار دەكات/لیست دەكات
٢- تەخت دەکات، هەموار دەكات، پان دەكاتەوە
هەرچەند بۆ کاتی ئێستا (بازدەر) بە وەڵامدەری ئەو پێویستییە دەزانم و هیوادارم ئەوە بەکار ببرێت، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نایەت کە هیچ کەموکووڕییەكی نییە و پڕبەپێستێتی؛ هەرچی بێت وەڵامی پێویستی و نیازی ئیستامان دەداتەوە.
سەرسوڕهێنەرە کە بەو هەموو مانا جۆراوجۆر و جیاوازانە (تەب tab)ت وەرگێڕاوە!!! وا باشترە کە شتێك بەکار ببەین لانیکەم ڕێکەوتنێك لەسەری هەبێت، نەك هەرکەسە و لەجێی خۆیەوە بە ئارەزووی خۆی وەریگێڕێت، ئەگینا دەبێتە شاری بێحاکم و گەڕەلاوژێیەك دەکەوێتەوە سەری دیار نەبێت!
لەگەڵ ڕێزم.
سڵاو لە تۆش کاك زمانیاری بەڕێز
براکەم ئەگەر بمانەوێت ووشە ئینگلیزی یەکە وەك خوێندنەوە ئینگلیزی یەکەی بەکاری بێنین ناتوانین بڵێین تەب خۆئەمەش وەکو ئەفلاتون و ئەرستۆکەی نابێ لێبکەین کە لە کوردەواری خۆمان بە ئەفلاتوونیان ووتووە فیلتاحون و بە ئەرستۆیان ووتووە عارەسوو. ههههههه
ئینگلیزەکان خۆیان دەڵێن تاب(کەمێك دەمیشی بۆ دادەپچڕن) ناڵێن تەب، هیچ کێشەیەك لەوەدا نی یە کە تاب بۆ Tab یش بەکاربێت و بۆ کورتکراوەی Tabulator یش بەکاربێت. لە هەموو زمانەکاندا بە کوردی خۆشمانەوە چەندەها ووشە هەن کە مانای شتی جیاوازدەگەیەنن و لە شوێنی جیاوازیشدا بەکاردێن.
بەتەواوی لەگەڵتام کەدەبێ کار بۆ بەکارهێنانی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی بکەین، بەڵام وەك پێشتر ئاماژەم پێدا من ئەو ووشە جیاوازانەم لە بارودۆخ و ڕستەی جیاوازدا بەکارهێناوە بۆ نموونە لەناو سندوقێکی ئاخاوتن Dialog box ێکدا بەئینگلیزی پێت دەڵێ Go to Settings tab in Layer setting dialog box ئەمە مانای ئەوەیە بڕۆ بۆ بەشی یان پۆلی ڕێکخستنەکان لەناو سندووقی ئاخاوتنی ڕێکخستنی چینەکاندا. لێرەدا ناتوانریت بڵێین برۆ بۆ بازدەرەی ڕێکخستنەکان چونکە ئەو tab ە ئینگلیزی یە لێرەدا مەبەستی ئەوەیە بڕۆ بۆ ئەو بەشەو بیکەرەوە، مەبەستی ئەوەنی یە بازبدەرە سەر بەشەکەو بە هەڵەداوان ملی خۆت بشکێنە، هههههه.
کاك زمانیار دەستخۆش بۆ بۆچوونەکەت وا دیارە تۆ زۆرت پێ یە لەسەر زمان بەخۆڕایی نی یە ئەم ناوەت بۆخۆت هەڵبژاردووە.
بژیت کاك حەمید، سوپاسی هەستی بەڕێزت دەکەم! تەقەتەقێك دەکەین لەم بوارەدا :)
بەڕێزم فەرموو [url=http://www.thefreedictionary.com/tab]لێرە[/url] گوێ لە بێژە و گۆکردنی هەردوو ئینگلیزیی ئەمریکی و بریتانی بگرە، ئەوا بەڕوونی بۆت دەردەکەوێت کە ئەو دەنگە (ئە)یە نەك (ئا). لە ئەمریکییەکەدا هەندێك (ئە)کە درێژدەکەنەوە (تــــــــەب) و بریتانییەکە بەخێرایی دەڵێت (تەب).
بە تێكەڵکێشکردنی گاڵتە و گەپ تاموخوێ دەکەیت بە نووسینەکانتدا، ئەوەش لایکێك بۆ بەڕێزت!
وەڵاهی کاك زمانیار نازانم یان من پیربووم و گوێم گران بووە و سەتەلایتەکەم بەباشی وەریناگرێت و ناتوانم بەڕاستی و بەباشی گوێم لەشتەکان بێت یان تۆ ئەبێ هەڵە بیت. لەو بەستەرەی جەنابیشت و لەچەند شوێنێکی تریش گوێم لێگرتووە هەر ئەڵێن تاب ناڵێن تەب.
براکەم دەنگی بزوێن لەئینگلیزیدا /٨/ ەیە و لەناووەوەی قوڕگەوە لە لای زمانە بچکۆلەوە دەرئەچێت و هیچ پێویست ناکات دەمی بۆ دابپچڕیت. بەڵام دەنگی ئا /A/ کە ئەبێ دەمی بۆ داپچڕیت. بەس توخوا ئەگەر دەمت داپچڕی ووریابە تاقەتی نەخۆشخانەمان نی یە بەم ڕۆژی هەینی یە کاتی ئیسراحەتە، هههههه
ئەگەر هەر قەناعەت ناکەیت حەزدەکەی بابیخەینە دەنگدانەوە بزانین هاوڕێیانی تر لەسەر ئەمە ڕایان چی یە.
ئیگل ئەگەر گرفت لەوەدایە ئەوە ئاسانە، من زوو وتم کە دەبێ ڕووکاری سۆرانی لەسەر مۆزیلاش دابنێن، ئەوسا لەوێ کارەکان باشتر دەچێتە پێش، مۆزیلا گوەرزەکانی لەسەر بیت-بوکێت هەڵدەگرێ (https://bitbucket.org)، بۆ سۆرانیش بەشم کردەوە من. دەبوو لەوێ باربکرایەوە هەر لەوێشەوە دەتنارد بۆیان.
ئیستا لەگەڵ ئامەد قسە دەکەم. دەبێت وەشانی داهاتوو کوردی لەگەڵ بێ.
کاکە ئاراس، بوخچەکەی زۆر گەورەیە؟ هەست ناکەم بۆ وێبگەڕ وەرگێڕانەکە وشەی زۆری تێدا بێت. هەڵەم؟
کاکە هەڵۆ دەست خۆش .پرسیارێكم بوو .لە وشانی پێشو بە تایبەت ٥ر٣ ئەمن بۆ دستكاری ستایلی ماڵپەرەكان لە سەر localhost ،زیاد كراوەی Edite css _م بەكار دەهێنا بەڵام دواتر كە وشانی ترم داگرت ئەم زیاد كراوە كاری نەئەكرد -ئایا لەم وشانە چۆنە ؟ یا ئەگەر زیاد كراوەیێكی تر هەیە رێنماییم بكەی ؟ سپاس
کاک هیوا، بوخچەکە هەموو پەڕگەکانی تیایە، مۆزیلا پەڕگەکانی dtd داناوە بۆ زمانەکان. دەقەکان کەم نین، بەڵام کار زۆر کراوە لەسەریان و بەشی ئەوە هەیە کە زمانەکەش وەشانی هەبێت.
کاکە هەڵۆی ئازیز هەر كارێكم كرت بەستەری پەرە باز نەبوو نازانم هەڵەی خێرایی ئەنترنێتەكەمە یان ئەوە بەرێوەبرانی it_ی " طهران " خەرێكی دامەزراندنی ئەنترنێتی خۆماڵی و مۆتۆری گەرانی خۆمالی و خزمەتگوزای نێتی خۆماڵین .
کاكە هەڵو دستت خۆش بێت براستی ئەم زیاد كراوەم نەدیبوو ، بەڵام بە داخەوە لێرە ناچێت بۆ داگرتن !!!!!!! كێشەكە سیاسیە .
كاك قەزوان ئێمەی کورد بەربەستەکانی ڕژێمی ئاخوندی نامان وەستێنێت، فەرموو براکەم [url=http://www.zadizanst.com/program.html]لێرەوە[/url] دایبگرە.
دەستخۆش كاك حەمید . زەحمەتت كێشا ،سپاس