تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گرۆی دزەکەرانی ئەنۆنیمۆس وتووێژێكی ئێف‌بی‌ئای بڵاو دەکاتەوە

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

گرۆی دزەکەرانی (ئەنۆنیمۆس Anonymous) تۆمارکراوێكی بڵاو کردۆتەوە کە وا دیارە هی وتووێژێكی کۆنفرانسیی نێوان فەرمانگەی فیدراڵیی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی (ئیف‌بی‌ئای FBI) و دەزگای سکۆتلەندیاردی بریتانی بێت، کە بۆ تاوتوێکردنی هەڵمەتەکانیان دژ بە بەم گرۆیە بەستبوویان.

گرۆی ئەنۆنیمۆس تۆمارە دەنگییە ١٧-خولەکییەکەی کۆنفرانسەکە هاوڕێ لەگەڵ بانگێشتێكی ئیمێڵی لەلایەن بریکارێكی ئێف‌بی‌ئای گفتوگۆکە ئەنجامدراوەکەی ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢یان سەرەتا لەسەر یەكێك لە پێگەکانیان و دواتر لەسەر یووتوب پەخش کردۆتەوە.

ئێف‌بی‌ئای دەستبەجێ ئەم گفتوگۆ تەلەفۆنی و ئیمێڵەیان بەدرۆ نەخستەوە کە پرسیاریان لەمەڕ وتەکانی " نەناسراو" کردبوو. وتەبێژێكی سکۆتلەندیاردیش بە هەواڵگریی فرانس پرێس (AFP)ی وت: "ئێمە چاو بە ڕاپۆرتەکاندا دەگێڕین." بەڵام دواتر ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ٤/٢/٢٠١٢ هەردوو دەزگای ئاسایشی ئەمریکا و بریتانیا دانیان بەوەدا نا کە بەڵێ، ئەوە وردەکاریی وتووێژێكی تایبەت بووە لەنێوانیاندا بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی دزەکاریی ئەلکترۆنی.

ئیمێڵەکە بانگێشتی ئەندامانی دەزگاکانی یاساڕاپەڕێنی ئەورووپا دەکات بۆ بەشداربوون لە وتووێژێكی کۆنفرانسیدا بۆ باسکردنی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانیان سەبارەت بە گرۆکانی ئەنۆنیمۆس (Anonymous)، لاڵزسێك (Lulzsec)، ئانتیسێك (Antisec) و گرۆگەلی جیابووەوەی پێوەندیداری دیکە.

چەند جارێك لەماوەی وتووێژەکەدا، بەشداربووە ئەمریکی و بریتانییەکان ناوی جەیك دەیڤیس و ڕایان کلیری دەبەن، ئەو دوو مێرمناڵە بریتانییەی کە پارساڵ بەتۆمەتی دزەکردن دەستگیر کران. [color=#000000]شایانی باسە کلیری پارساڵ لە پێوەندی لەگەڵ توندوتیژییەکی جیهانیی یەك-مانگە لەلایەن گرۆی لالسێك ([/color]Lulzsec)ی جیابۆوە لە ئەنۆنیمۆسەوە، دەستگیر کرابوو.

چەند سەرچاوەیەکی ئاسایشی بە سی‌ئێن‌ئێن (CNN)یان وتووە کە بەدووری دەزانن گرۆی ئەنۆنیمۆس دزیان کردبێتە ناو سیستەمەکانی ئێف‌بی‌ئای (FBI)ەوە، لەکاتێکدا دەزگای ئاسایشیی ئەمریکی زیاتر لە ساڵێکە خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەسەر ئەو گرۆیە.

لە لایەکی ترەوە ئەنۆنمیمۆس ڕایگەیاندووە کە بەتەمای بڵاوکردنەوەی هەندێك نامەی ئەلکترۆنی (ئیمێڵ)ن سەبارەت بە ڕووداوەکەی حەدیسە (الحدیثة)، کە تێیدا ٢٤ هاووڵاتیی عێراقیی بێچەك لە بۆردومانێكی فڕۆکە ئەمریکایییەکاندا لە ساڵی ٢٠٠٥ ژیانیان لەدەست دا. لە پێوەندی لەگەڵ ئەمەدا ئەنۆنیمۆس ئەوەشی وت کە بەسەرکەوتوویی دزەیان کردۆتە ناو ماڵپەڕی "پوکێت ئەند فەڕاج Puckett & Faraj"، کە هاوبەشگەیەکی پارێزەرییە و ئەرکی بەرگریکردنی لە سەربازە تاوانبارەکانی ڕووداوەکەی حەدیسەدا گرتبووە ئەستۆ. هەروەها باسیان لەوە کرد کە توانیویانە بڕی ٢.٦ گیگابایت لە دراوەگەلی بەڵگەنامەکانی هاوبەشگەکە دابگرن، کە تۆمارگەلی دەنگی و ڕەنگی، دەق، بڕوانامە هاوڕێ لەگەڵ چەندین بەڵگەی پێشکەشکراو بە دادگا لەخۆ دەگرێت.

[i][b]وێنەکە: ناڕازییەكی خۆپیشاندەر لە برۆکسل بە دەمامکی "گای فۆوکس Guy Fawkes"ی ڕەمزی ئەنۆنیمۆسەوە.[/b][/i]

بۆچوونەکان

سڵاو كاك زمانیاری خۆشەویست.
هەر چەند لە زۆربەی كارەكانی ئەم تاقمەیە ئەمن بە هەك كردنیان لە رێگای تۆری ئەنترنێت باورم نیە، بڵكو ئاگاداریەكانیان زۆرتر بە ناردنی پرگە لە لایان كەسانی تروە كە خۆیان لە نێوان دەزگا نهێنیەكانن ، دەزانم . هیوادارم كە ئەم گرووپە نەبنە كایەی سیاسەتمەدارانی نەبینراو .
دەستخۆش

سڵاو کاك قەزوان زێدەهێژا.
سوپاس بۆ بۆچوونەکەت. منیش هاوڕاتم لەوەی کە گرۆیەکی ئاوا نەدەبوو خۆیان لە سیاسەت هەڵقورتێنن. لە هەمووی خۆشتر پۆستێکیان ناردووە لەسەر فەیسبووك سەبارەت بە سەربەخۆییی کوردستان!!! بەڵام وەك دەزانن بەدەست خۆشیان نییە، چونکە دەوڵەتان خەریکن پیلانیان بۆ دادەڕێژن و دەیانگرن. بەردیش بێت هەر دەنگی لێوە دێت!
هەر بژین.

ئەمەش ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنییەی نێوان ئێف‌بی‌ئای و سکۆتلەندیارد:
[youtube]Ryq1v-cLHrk[/youtube]

ئەگەر ئەمانە هاکەر نەبن یتر نازانم هاکەر ئەبێت کێ بێت؟ من بڕوام بەوە نییە بەڵگەکەنیان دەست کەوێت لام لاو ئەولا چونکە هاک کردنی ٧٠ ملیۆن ئەکاونتی پلەیستیشن نێتۆرک و هەموو کارەکانی تریان گەواهی ئەوە ئەدەن،
سەبارەت بەوەی نوسیویانە لە فەیسبووک من وەک تاکێکی کورد زۆرسوپاسیان ئەکەم خۆ سیاسەت مەدارانی خۆمان زاتی ئەوەناکەن شتی وابڵێن ئەگەر هیچیان پێنەکرێت ١٠٠ـان هەزارکەس ئەی بینن،
هەروەها برواشم نییە دەستگیربکرێن هەرهەموویان چونکە یەک کەس نین و لەوە زاناترن بدۆزرێنەوە
دەستخۆش بۆهەواڵەکە

کاک [url=u/daban-abbas]Daban Abbas[/url] خۆشەویست سڵاو
راستە چۆن وێندۆز كەڵێنی زۆری تیدایە تۆری ئەنترنێت زۆرتر بەڵام ،مانگێكی پێش ، لە هەواڵەكان باو بوو كە سەربازێكی ئەمریكی یەك دیڤی دی لە دۆكیۆمێنتەكان و پەرگەكانی نهێنی CIA و FBI ناردوە بۆم ئەم گرووپە كە بریتی لە ١٠٠٠_دان پەرگە بە دەق و ڤیدیۆ . سەربازیان گرتوە وئێستایش خەریكی محاكەمەین .
لە بارەی هەواڵی فیس بووك من بەم بڕوام كە سیاسەت زانیاری نیە فەنی ئازموونە ! كاتێك بوو بە زانیاری كەس نابێت سەری لێدەربێنێت و بزانێت كاتێك كە خەڵك زانی نابێ بە سیاسەت و هیچ كوێ ناگرێت . دەبێ بە قسەی زڵ .
لەگەڵ رێزمدا

سڵاو لە خۆت،
ئەوە ئاساییە کەسێک بەڵگەیان بۆ بنێریت خۆ ویکلیکسیش هەروابوو، من هواڕام لەو خاڵەدا باشتروایە دوربن لەسیاسەت هەرچەندە تائێستا ئەوشتانەی ئەیکەن و ئەی ڵێن بە بڕوای من پەیوەندی نییە بەسیاسەتەوە ئەوەندەی پەیوەندی بە ئازادی تاکەوەهەیە چونکە چ کوشتنی مرۆڤ و فڕاندنی و دزینی زانیاریەکانی لەنێتدا پێشێلکردنی ئازادی تاک و مافەکانی مرۆڤە، هەروەک چۆن کە نەتوەیەکی گەورەی وەک کوردیش گەر ببێت بە دەوڵەت ئەوە مافی خۆیەتی و ئازادی تاکەکانیەتی بۆیە بەرگری کردن و هەڵوێست نواندن لە سەروەها بابەتێک بە بروای من دەست بردن نییە بۆ سیاسەت و ناچێتە ئەو قاڵبەوە،
وەک لە هەواڵکە ئاماژەی پێدراوە کە چاودیری یان توانیویانە دەستیان بگات بەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە دیسان ئاماژەیە بۆ توانایان چونکە ئەمەیان ناچێتە ئەقڵەوە کە کەسێک بۆی ڕیکۆردکردبن،
ئەشێت کەسانێک هەبن لە ناو FBI هاریکاریان بکەن چونکە هەمیشە پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریکا هاکەرەلاوەکان بەکار ئەبات بۆ دۆزینەوەی هێرشەکان ڕەنگە لەوانە ئەندامی گروپی نەناسراو هەبیت،
سەبارەت بە کەلێنی ناو ئینتەرنێت یان وێب و داتابەیسەکانی یان سیستمی کارپێکردن راستە کەلێن هەیە بەڵام ئایا من و تۆ ئەتوانین وەک ئەوان درک بەو کەلێنە بکەین؟ یان هاکەرێکی بچوک وەها بەئاسانی ئەتوانێت ئەو هەموو کەلێنە بدۆزێتەوە؟ کەلێنە هەیەو هەمیشە ئەبێت بروام نییە سیستمێک هەبێت بێ کەلێن بەلام ئەوە گرنگە هاکەر چۆن ئەو کەلێنە ئەدۆزیتەوە و بەکاری ئەهێنێت بۆ هێرشەکەی
یەک باوەش ڕێز و خۆشەویستیم بۆت.