حاجییەکانی کوردستان کێن؟؟؟
باشە بۆ دەبێت ناوی حاجییەکانی کوردستان بکەوێتە کۆڵانەوە. پرایڤەسی نەماوە لە وڵاتی کوردەواریدا،
http://www.marewanzizo.kurdblogger.com/
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
پرایڤەسیی چی؟! ئەوە ناوی ئەوانەیە کە خۆیان ناونووس کردووە بۆ زیارەتکردنی ماڵی خودا (حەج) و لە خوایان داوایە ڕۆژێك زیاتر بڵاو بێتەوە ناویان تا بزانن ئایا ناویان هاتۆتەوە بۆ سەفەری حەج.
بەردە گیان، ئەوان خۆیان پێیان خۆشە خواش بزانێ ئەچن بۆ حەج! پرایڤەسیەکەت سەرچاوان :)
لە ساڵی 2004 ەوە باوكم و دایكم ناوی خۆیان نووسیوە تاوەكوو ئێستا دەرنەچوونە هەڵبژاردنەكەش بە سیستەمی كۆمپیوتەرە و خۆشیان دەڵێن ئەولەویات بۆ ئەوكەسانەیە كە چەند سالێكە ناویان نووسیوە و دەرنەچووە .
تۆ بڵێی ئەو سیستەمەی ئەوان بەكاری دەهێنین بۆ هەڵبژاردن چۆن بێت ؟
لەهەمووشی خۆشترئەگەر ژمارەی فۆرمەكەت لە بیرنەمابێ دەبی بەهەردوو تەختە كلیلی كوردی و عەرەبی لە دوای ناوەكان بگەرێیت و ئەوەی ناوەكانیشانی خستۆتە كۆڵانەوە جێگای دەستخۆشیە
بێ قەزا بی، ئەو لیستی ناوانە هێندە گرنگ بوون، لە هەموو ماڵپەڕە هەواڵییەکان لۆگۆ و بانەری تایبەتییان بۆ داناوە.
سلاو لە هەموان
ئەوە ئەو پارەیە بۆ نادن بەمن ژنێكی پێ بێنم ؟قسەی ئەوە ناكەم كە لە بنەرەت باشە بەڵام ئەمن حاجی باشم ندیوە ! بە وەڵاهی ئەوەی كە دەچێت و دێتەوە خراپتر دەبێت " كاكە [url=http://kurditgroup.org/u/hewasalim]Hewa.Salim[/url] " خۆشەویست دڵت لێم نەیێشێت رێزم بۆ دایكوو باوكت هەیە . قسەی لای خۆمان دەكەم لێرە . لەگەڵرێزمدا
كاك قەزوان خۆ شەرت نیە هەر كەسێك بچێتە ئەوی ببێتە فریشتە .
لەم ڕۆژگارەدا ئەگەر بە پارەی سەفەرێكی حەج ژن هێنان پێك بهاتبایە كەس بێ ژن نەدەمایەوە