تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پەنجەرەی ماڵەکەت بکە بە مۆنیتۆر

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

لە پیشانگای[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Consumer_Electronics_Show] CES [/url]دا کە لەسەرەتای هەموو ساڵێکدا لە ویلایەتی لاسڤیگاس لەئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، کۆمپانیاکانی جیهان نوێترین بەرهەمی ئەلکترۆنیان نمایش دەکەن، ئەم ساڵ زیاتر گرنگی بە تەنکردنەوەی بەرهەمە ئەلکترۆنیەکان درابوو وەکو لاپتۆپ و تەلەفۆنی دەستی و تەلەفزیۆنی زیرەک، بەڵام سامسۆنگ مۆنیتۆریکی یەکجار سەرنجڕاکێشی نمایشکرد کە ئەتوانن لەپەنجەرەی ماڵەکانتاندا بیبەستن بۆ زۆر بوار بەکاریبهێنن.
Transparent Smart Window دەتوانی وەکو مۆنیتۆرێکی LCD لەپەنجەرەی ماڵەکەت بیبەستیت و بەکاری بهێنیت و زۆر کاری جیاوازی پێبکەیت، گەورەیەکەی ٤٦ ئینجە بە قەبارەی ١٣٦٦x٧٦٨ پیکەسەل.
ئەم مۆنیتۆرە سود لە ڕووناکی دەرەوە وەردەگرێت بۆیە بەڕێژەی ٩٠% وزەی بەکاربردن پاشەکەوت ئەکات لەکاتی ڕۆژدا وە گڵۆپی تایبەتی لەخۆ گرتووە بۆ شەو و کاتە تاریکەکان، وە وەهەروەها ئەتوانرێت وەکو تەلەفزیۆنی زیرەک بەکاربهێنرێت و زۆربەی بەرنامەبەکاربەریەکانی تێدابەکاربهێنیت وەکو کەشوهەواو هەموو ئەوانەی تر.
مۆنیتۆرەکە وەکو ئاوێنەیەکی دوو ڕوویی کاردەکات بۆ ئەوەی خەڵک لەدیوی دەرەوە نەتوانن دیوی ناوەی ببینن، جگە لەوەش کرادارێکی سەیری هەیە ئەوەش ئەتوانرێت وەکو پەردە بەکاربهێنرێت بۆ ڕێگرتن لە هاتنە ژوورەی تیشیکی خۆر.
جێگای باسە سامسۆنگ تا ئێستا نرخی ئەم مۆنیتۆرەی ئاشکرا نەکردووە کە بەنیازن لە ماوەی چەند مانگێکی تردا دەستبکەن بە بەرهەمهینانی ژمارەیەکی جۆراوجۆر لەم مۆنیتۆرانە وەکو:-
دەرگاکانی یەخچاڵ و ژوورەکانی فێنککەرەوەی بازاڕەکان و وێستگەکانی شەمەنەفەر و میترۆ و نەخۆشخانەکان و نیشانە ئەلکترۆنییەکان و زۆر جیگای تر.
تەماشای ئەم گرتە ڤیدیۆیانەی خوارەوە بکەن بۆ زیاتر ئاشنابوونتان بەم مۆنیتۆرە :-

[youtube]mTVPVobDrms[/youtube]

[youtube]m5rlTrdF5Cs[/youtube]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاك زەندی!
تەکنۆلۆجیایەکی جوان و سەرسوڕهێنە. گەر پێویستمان بەو پەردانە بوو بۆ پەنجەرەکانمان، ئەم مۆنیتۆرانە زۆر بەسوود و لەبارن، بەڵام هەندێك گران ڕادەوەستێت لەسەرمان!

کاک زەندی گەر ئەو مۆنیتەرە بکرین دەبێت ویندۆز8 بکرین چونکە،
وشەی window ببە کار هاتووە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

سوپاس کاک زمانیار!
کاک ڕەوەندە، خۆ وشەی ویندۆ یا پەنجەرە مافی نەپارێزراوە بۆ مایکرۆسۆفت!

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

Freaking Cool
بەڵام ئەگەر لە پەنجەرەی مەتبەخ هەڵی واسین زۆر زوو بە ژەنگ دائەڕزێت لەبەر هەڵمی مەنجەڵی یاپراخ‌و شلەی فاصۆلیا.

دەست خۆش كاك زەندی خۆشەویست - بەخێر بێنەوە -
كاكە فەتاحی بەرێز سڵاو ئەمان بلیمەتن وای دروست دەكەن یاپراخەكەیش دەخواتو هیچیشمان بەش نادات.