بە 15$ تەلەفزیۆنەکەت بکە بە کۆمپیوتەر
[b]Respberry Pi PC[/b] : کۆمپیوتەرێکی کەسی بچووکە هێندەی هەژمارێکی بانکی دەبێت. بە پێی هەواڵەکانی بی بی سی دوای چەند تاقیکردنەوەیەک دەخرێتە بواری بەرهەمهێنانەوە کە مانگی یەکی 2012 ئەمساڵ دەکات. تەڵەزم و ڕەقەکاڵاکانی ئەم ئامێرە تاڕادەیەک لەو ڕەقەکاڵایانە دەچێت کە لە دروستکردنی مۆباییلەکاندا بەکاردێن وە سیستەمی کارپێکردنی سەرچاوەکراوی[b] [url=http://chawg.org/wiki/%D9%BE%DB%86%D9%84:Linux]لینوکس[/url][/b] ی لەسەر دادمەزراوە. بە پێی لێدوانی دۆزەرەوەی ئەم ئامێرە هەرچەندە لە نرخدا هەرزانه بەڵام زۆربەی ئەو تایبەت مەندییانەی تێدایە کە لە کۆمپیوتەری ئاساییدا هەیە بۆ نموونە : بەکارهێنانی [b]word , powerpoint , twitter ,facebook[/b] و هتد ... وە ئەتوانرێت ببەسترێت لە هەر تەلەفزیۆنێکی خاوەن یوو ئێس بی ([b]USB[/b]) کە بەمەش منداڵان و قوتابیانی کەم دەرامەت سوودمەن ئەبن.
[b]David Braben[/b] : بەرنامە ساز و دیزاینەری یارییە کۆمپیوتەرییەکان کە دانیشتووی وڵاتی بریتانیایە و دۆزەرەوەی بیرۆکەی ئەم ئامێرەیە. هەمیشە هەوڵی داوە کە منداڵان و تازەپێگەشتوان بە ئاڕاستەیەکدا بەرێت کە زانیارییە تەکنۆلۆجییاییەکان بکەنە پیشەیان.
دوو جۆر بەرهەم دەهێنرێت:
[b]A نرخی 25 $[/b] بە بێ دەرگای بەستنەوەی ڕاایەڵە
[b]B نرخی 35$[/b] ئەتوانرێت ببەسترێت بە ڕایەلەوە
هەندێک لە تایبەتمەندییەکان:
کێش: [b]45[/b] گرام
قەبارەی دووری و پانتای :[b] 86 مم 54 مم 17 مم[/b]
چارەسەرکەر : [b]ARM 11, 700MHz[/b]
بیرگە : جۆری [b]256 A[/b] مێگابایت جۆری[b] B 512[/b] مێگابایت
لە سەرەتادا پشتگیری سیستەمی کارپێکردنی ، لینوکس ، دێبیان ، فێدورا دەکات.
بە گوێرەی ئەم بەستەرەش ئێستا چووەتە بواری وەبەرهێنانەوه [url=http://www.raspberrypi.org/][u][color=#0000ff]http://www.raspberrypi.org/[/color][/u][/url] .
لەم بەستەرەش شێوازی کارکردنی ببینە

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش بە هیوام ئەو بژمێرە بچوکە بێتە کوردستان
ئایا پاڵپشتی ئبنتو دەکات وە ئایا من تەلە ڤسیۆنەکی بچوکم هەیە پێی دەڵین EVD PORTABLE WITH TV TUNERشوێنی USB هەیە دەبێت پاڵپشتی بکات ئەم Respberry Pi PCە
دەستان خۆش بێت بۆ ئەو هەواڵە گرنگە، کاك هەردی!
وای بۆ دەچم کە مەبەستت لە "هێندەی هەژمارێکی بانکی دەبێت" ئەمە بێت (credit-card sized)، کە پێم وایە "ئەوەندەی کارتێكی متمانەیە" دروستر بێت!
بژیت ، لایک بۆ بابەت دابنرێ خراپ نییە !
سوپاس بۆ کاك ئاکار!
باسی لایکت کرد، منیش لەگەڵتدام وا باشتر بابەتیش لایکی هەبێت. هەر لەم پێوەندییەشدا منیش داوا دەکەم ئەو (نالایك)ە کە بۆ بۆچوونەکان دانراوە، بکرێت بە (نەلایك)؛ چونکە لە ڕووی ڕێزمانەوە وا دروستترە و کردار (فرمان)ەکان بە (نە) نەرێنی دەکرێنەوە نەك (نا). ئەوە لە ئاوەڵناوەکانن کە بە (نا) پێچەوانە دەکرێنەوە، ڕەسەن/ ناڕەسەن، کەس/ناکەس وهتد...
بژین!