شکێنەرەکان Sony یان چارە ڕەشکردووە!
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو دیسانەوە خزمانی Sony، Anonymousی داماویان گرتەوە دەست، بەڵام ئەم جارە بەجۆرێکی تر، واتە دەستیان گرت بەسەر ماڵپەڕەی ([url=http://www.sonypictures.com/]Sony Pictures[/url]) و کۆنتۆی [url=https://www.facebook.com/SonyPictures]فەیسبوکەکەیان[/url]، وە هۆکارەکەشی دەگێڕنەوە و دەڵێن کە کۆمپانیای ناوبراو پشتگیری یاسای [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Stop_Online_Piracy_Act]SOPA-loven[/url] ی ئەمەریکی دەکات و لەبەر ئەوەشە وا چارە ڕەشمان کردوون و هەرجارە و لە کونێکەوە بۆیان ئەچین، وەک دەزانین کە چەند جارێکی تریش ئەم کارەیان کردووە.
کۆمپانیای ناوبراو لە ماوەی ٢ ڕۆژی پێشودا خۆی هەڵگەڕانەوە لەو کەسانەی کە پشتگیری ئەو یاسایە ناکەن و پەیوندییەکانی بچڕاند، یاساکەش بریتییە لە دامەزراندنی پاراستن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە (بە کوردیەکەی پۆلیس لەسەر ئینتەرنێت) واتە هەر سایتێک بکەینەوە ئەزانن، هەرچی دابگرین ئەیزانن، بە دێڕێکی تر، کولفیکول خۆیان دەبن و ئاگاداری هەموو زانیارییەکی هەموو ئەو کەسانە دەبن کە لە ژێر ئەو یاسایەدان.
یاساکە تەنها سایتەکان ناگرێتەوە، بەڵکوو هەموو کۆمپیتەرەکانیش دەگرێتەوە هەم لە ماڵەوە، هەم لە شوێنە گشتیەکان.
ماڵپەڕ و کۆنتۆکان ئێستە دەستی بەسەردا گیراوەتەوە و وەک و ئاسایی کار دەکەن.
کۆمپانیای سۆنی لە ماوەی ڕابردودا چەند جارێک بە شێوەیەکی بەهێز دەستی بەسەردا گیراوە! زۆرترین زەرەر کە کردبێتیان ساڵی پار بوو کە ٧٧ ملیۆن کۆنتۆی بەکار هێنەرانی PS3 بوو کە دەستیان گرت بەسەر تەواوی زانیارییەکانی ئەنداماندا، ئەو کردارەش لەلایەن [url=http://www.itavisen.no/863345/ps3-hacker-vil-knuse-sony]George Hotz[/url] بوو.
لە دوای هاک کردنەکە، هەمان گروپ ٢ ڤیدیۆیان سەبرەت بە هاک کردنەکە بڵاو کردەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لە ماڵپەڕی یوتوت لایان بردەوە.
پێشەوا هەڵەبجەیی

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون