تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

سیخورمەیەك بۆ وەزیری خوێندنی باڵا بەر له ‌ماڵئاوایی

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

لەیادمە وەرگێڕ بووم لە هۆوم ئۆفیسی بەریتانی لە کەیسی هاووڵاتییەکی شاری کەرکووکدا، پێیانوتم کەیسی ئەم پەناخوازەمان ڕەفز کردووەتەوه ‌لەبەر چەند هۆیەك؛ یەکەم ئەم پەناخوازە دەڵێت سەرباز بووم لە گاردی نیشتمانیی عێراقی لەژێر فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا و ‌هێزەکانی ئەمریکا هەویەی سەربازییان بۆ کردووم. له ‌هەویەکەش نووسراوه: Iraqi National gard.

ئێمە باوەڕمان وایه ‌ئەم هەویەیه ‌ساختەیه، چونکه ‌مەعقوول نییه ‌ئەمریکییەکان هەڵەی وا بکەن وشەی Guard به gard ڕێنووس بکەن. تێگەیشتم که ڕێنووس زۆر گرنگه، هەروەك داهاتووی پەنابەرێکی خستە مەترسییەوه.

بەڵام له ‌کوردستان هەڵەی ڕێنووس وەك خوێی چێشتی لێهاتووه؛ نووسین نییه ‌ئەو خوێیەی تێنەکرابێت. ئەوەی جێی ڕەخنەی تونده، ‌مۆری وەزارەتی خوێندنی باڵایە کە لەخوارەوه ‌هاتووه؛ له ‌چەند وشەیەکی کەم پێکهاتووە، کەچی دوو وشەی بەهەڵه ‌ڕێنووس کراون! یەکەم وشەی Scientific به Scintific ڕێنووس کراوه، ‌که ‌شتی وانییە له ‌زمانی ئینگلیزیدا. دووەم ووشەی Out به OUt ڕ‌ێنووس کراوه، که ‌هەڵەیه. ئەمە لەکاتێکدا زۆربەی کارمەندانی وەزارەت وا خۆ نیشان دەد‌ەن که ‌زمانی ئینگلیزی دەزانن. ئەگەر ئەوانیش کەم شارەزان، خۆ جەنابی وەزیر به ‌ئینگلیزییەکی نایاب قسە دەکات، عەجەب ئەم هەڵەی نەبینی!!!
..........................................
لە "[url=http://www.kurdiu.org/wtard.php?pageid=4926]کوردیو[/url]"ەوە

شایەنی باسە کە بابەتەکەی سەرەوە خۆیشی پڕ بوو لە هەڵەی ڕێنووسی، لەکاتێكدا خۆی ڕەخنەی ڕێنووس لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەگرێت!!! وەرە سەر لەم خەراباتە دەرکە!!! عەجەب داواکار و عەجەب داوالێكراو!!!

پەکوووووو!

کاک زمانیار، بڕوام نییە وەزیر هەموو مۆر و فۆڕمەکانی وەزارەتی بینیبێ، ئەوە هەڵەی نەزانینی کارە لە لایەن ئەو فەرمانبەرانەوە، ئینجا ئەوەی کە مۆرەکە دروست دەکا لەوانەیە خوێنەواری ئەوتۆی نەبێ، ئەمانیش ڕۆژێک لە ڕۆژان نایخوێننەوە بزانن چی دەنووسێ گرنگ ئەوەیە شین دیار بێ.

[color=#0000ff]"گرنگ ئەوەیە شین دیار بێ" ... [/color]با شین بێ، با شین با شین با شین بێ :)

ئەمە چی شین دەکەیت، هەر [b]شین[/b] نەبوو!.

ههههههها... پەلەم نییە، ئەو شینە ڕۆژێك دادێت سەوز بێت :)
ئەوە هــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــات!