تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نرخی فایەرفۆکس بۆ گووگڵ چەندە؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

گووگڵ ساڵانە ٣٠٠ میلیۆن دولار بۆ پاراستنی موتوری گەڕانی موزیلا نرخ دادەنێ.
بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٠دا ٨٤ لە سەدی ١٢٣ میلیۆن دولار لە داهاتی موزیلا لە پەیماننامەی گەڕانی گووگڵ وەدەست هاتووە، ئەم پەیمان نامەیە بۆ ئەوەی بەردەوام چراکانی موزیلا بە رووناکایی بهێڵیتەوە، زۆر پێویست و گرینگە.
بە پێی ئەوەی کە AllThingsD بڵای کردووەتەوە، گووگڵ بۆ سێهەمین ساڵی بەردەوام نزیک ٣٠٠ میلیۆن دولار بە موزیلا دەدا. زۆر جێگای سەرنجە کە رەقیبەکەی گووگڵ لەسەر دوایین هەڵسەنگاندنی comSountor موتورگەڕانی بینگی مایکرۆسوفتە کە هەر ئێستا ١٥ لە سەدی بازاڕی گەڕانی ئەمریکای بەخۆیەوە تەرخان کردووە، بە دڵنیایەوە لەبەر ئەوە گووگڵ بەشەکەی خۆی کە بە پێی رێژەی StatCounter ئێستا لە سەددا ٢٥ی هەموو گەڕانەکان جیهان دایە، تەنانەت رەنگە لەوەش زیاتر بە موتوری گەڕانی موزیلا بدا. لە لایەکیتریشەوە فایەرفۆکس بە توندی لەدەست ئەو بەکارهێنەرانە تووڕەیە کە لە جێگای موزیلا، گووگڵ Chrome بەکار دەهێنن.
لەبەر هەڵگەڕانەوەی بەختی فایەرفۆکس، بەوەی کە بینگ بووە بە موتورگەڕانی وێبگەڕی موزیلا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست دێنێ. داهاتەکانی مایکرۆسوفت راستەوخۆ پێوێندیان بە پشکی سوودی بازاڕی گەڕانە بازرگانییەکانیەکانی کومپانیای بازرگانی یاهووەوە هەیە. لەو کاتەوە کە یاهوو دەستی کردووە بە خزمەتگوزاری گەڕان ـ ریکلامی بۆ دوو کومپانیان پێکهێناوە، موتورگەڕانی بینگ یاهووی بەهێزتر کردووە. لە کاتێکدا بینگ نەیتوانیەوە زەرەرێکی زۆر لە گووگڵ کە ئێستا لە سەددا ٦٥ی پشکی بازاڕی لە دەستدایە، بدا. گەڕانی یاهوو ئێستا لەگەڵ بینگ بوونەتە یەک و بە پێی رێژەی comScore لە سەددا ١٥ی پشکی بازاڕیان لە دەستدایە.