چۆن فێری داڕشتنی بەرنامە دەبم بۆ ئەندرۆید؟
سڵاو
بەڕێزان من تۆزێك لە زمانی جاڤا دەزانم و دەمەوێ خۆم فێری داڕشتنی بەرنامە بكەم بۆ ئەندرۆید
ئایا مەرجە جاڤا بزانم بۆ ئەوەی بتوانم بەرنامە دابڕێژم بۆ ئەندرۆید
ئەگەر بكرێت هەندێك فێركاریم بۆ دابنێن بۆ ئەوەی لە سفرەوە دەست پێ بكەم
كێشەیەكی تریشم هەیە ئەویش لەكاتی دامەزراندنی SDK نازانم كامە وەشان هەڵبژێرم ، ئایا كامە وەشان باشە و لەسەر هەموو وەشانەكانی دوای خۆی كاردەكات
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
۱. مەرجەی سەرەکیە جاڤا بزانیت
۲. بۆ لە سفرەوە دەست پێ کردن هەرکەسەو جۆرە شتێکی پێ باشە، بەڵام من:
http://developer.android.com/resources/tutorials/hello-world.html
ئەوەم پێ باشە
3. هەر لەوێ پێت ئەڵێ SDK چۆن دامەزرێنیت
http://developer.android.com/sdk/installing.html
4. وەشانەکان هەریەکەو لەبەر هۆیەک ئێستا بەکاردێن بەڵام سەیرێکی ئێرە بکەو بڕیار بدە، گرنگ ئەوەیە تا لەسەر وەشانی نوێ کاربکەیت شتی نوێتری تێدایە بەڵام تۆ لەسەر ۱.٦یش ئیش بکەیت بۆ ئێستا هیچ عەیبێکی نیە.
http://developer.android.com/resources/dashboard/platform-versions.html
هەوڵبدە تۆزێک سەرت بیەشێنیت دوایی وەرە هەر پرسیارێکی تایبەتت هەبوو دەستت ئەگرین.

کاک هیوا گیان دەست خۆش برا ، سوودی هەبوو بۆ ئێمەش .