تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەیسبووک بەکارهێنەری دانیشتووی Effin ناوێ

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

دەزانن کە فەیسبووک نێتڤۆرکێکی کۆمەڵایەتییە بۆ هەموو کەس. بەڵام ئەو ماڵپەڕە دانیشتووانی Effin ی ناوێ.
ژنێکی ئیرلاندی دەڵێ نەیتوانیوە شوێنی لەدایکبوونەکەی خۆی لە فەیسبووکدا بنووسێ. بە پێی وتەکانی ئەو ژنە، ماڵپەڕەکە بەرگرێ لێ دەکا، تەنیا لەبەر ئەوەی خەڵکی Effinە.
ئەمەش لە درۆ ناچێ لەبەر ئەوە وشەی effin هاومانایەکی دیکەیە بۆ وشەجنێوی "fucking"، بەڵام هەمان وشە بۆ ئانا ماریی کەنەدی ٤٧ ساڵەش ناوی شوێنی نیشتەجێ بوونیەتی.
ئەوە ژنە بە واشینگتۆن پۆستی وت: من ژنێکم بە شانازی دەزانم کە خەڵکی Effinم. خەڵکی Effin لە هەموو جیهاندا بڵاو بوونەتەوە، دەبێ ئەوانیش بتوانن بنووسن کە خەڵکی Effinنن.
لەو کاتەوە فەیسبووک بەرگری لەوە دەکا کە Effin وەک شار تۆمار بکرێ، ئانا ماری کەنەدی لە مانگی ٦ی ئەم ساڵەوە دەستی بە و ئیستا کەمپەینێکی دەست پێ کردووە.
لە کۆتاییدا دەڵێ: پێش ئەوەی جنێودان ببێ بە باو، Effin ناوێکی زۆر ئاسایی بوو.