تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەربوونەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی لە ئێران

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

راگەیاندنی ئێران کەلاکی فۆڕکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە جۆری "تێپەڕین لە ڕادار ـ RQ 170 ناسراو بە گیانلەبەری قەندهار"یان پیشان داوە کە دەڵێن بە هێرشی سایبری کونرۆڵمان کردووە و دزیومانە.
ئەفسەرێکی پێشووی "سیا"بە ناوی "رابێرد بێر" لەم پێوەندییەدا لەگەڵ بی‌بی‌سی وتوێژێکی کردووە کە زیاتر ئەو باردۆخە روون دەکاتەوە. ئەویش لەو باوەڕەدایە کە ئەو فڕۆکەی "گیانلەبەری قەندهار" رەنگە بە هێریشی سایبری دزرابێ. هەرچەندە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەرپەرچی ئێرانی داوەتەوە و هەواڵەکەی بە بنەما و ساختە پێناسە کردووە.
پ: بە بڕوای ئێوە، فڕۆکەی زانیاری وەرگری بێ فڕۆکەوانی RQ 170 چۆن لە لایەن ئێرانەوە رفێندراوە؟
و: بە بڕوای من دەبێ ئەو باڵندەیە لە خاکی ئێراندا نشێندرابێتگەوە، ئەویش بە کۆنترۆڵ لە رێگای دوورەوە، واتە کونترۆڵەکەی لە دەستی ئەمریکاییەکاندا کوژابێتەوە و رێنوێنی کردنیان گرتبێتە دەستەوە. بەڵام ئەگەر ئێوە دیمەنەکانی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بەردبووەوە ببینن، دەزانن کە ئەوانیش وەک هەموو فڕۆکەکانیتر بە بەربوونەوەیان لەت و پەت دەبن، بەڵام بەو جۆرە دەچێتە مێشکەوە کە ئەمە رەنگە لە یەک فڕۆکەخانەکان یان لە دەشتێکی نرمدا نیشتبێتەوە. لەوە کە زۆر تێک نەچووە من سەرم سووڕ دەمێنێ.
پ: ئەگەر بەراستی وابێ کە تۆ دەیڵێی و ئێرانیش پێشتر رایگەیاندووە کە توانیویە بە هێرشی سایبری بچێتە نێو سیستمی ئەم باڵندە زنیاری کۆکەرەوە و کونترۆڵەکەی بە دەستەوە گرتبێ. ئایا بە راستی ئەمە وەک گوزێکی گەورەی ئاساییشی نیە کە لە هێزەکانی سەربازییەکانی ئامریکا کەوتبێ؟
و: پێشتریش ئەم جۆرە فڕۆکانە بێ فڕۆکەوانانە هاک کراوەن و لە ساڵانی رابردووشدا هێزەکانی ئەمریکاش بۆ خۆیان ئەوەیان زانیوە. کۆسپەکە لە نەرمەواڵەی خراپدایە کە دەکرێ لە رێگای دوورەوە دەزای تێ بکەی. من لەو بڕوایەدام کە ئێرانیەکان بۆ ئەم کارەش یارمەتیان وەرگرتووە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە ئایا ئەوە هێزە یاریدەدەرەکانی رووسەکان بوون یان نە، چونکە ئەوان دەتوانن دزە بکەن نێو ئەم باڵندانە. من لەو باوەڕەدام کە ئەگەر ئەمە دزەی سایبری بووبێ، رەنە هەرواش بێ، ئەوا ئێمە لەگەڵ کۆسپێکی زۆر گەورە بەرەوڕوو بوینە.
پ: بێجگە لە پڕوپاگەندە ئایا ئێران دەتوانێ زانیاریی هەستیاری تر لەم باڵندە زایاری کۆکەرە دەربێنێ؟
و: من وا دەزانم کە ئەمە گورزێکی گەوری ئاساییشیە، چونکە ئەو جۆرە فڕۆکانە "رادیۆگرافر"ی گەرم و جۆرەها کامێرای پێشکەوتوویان پێوەیە کە لە چالاکییە سەربازییەکانی "ابیت آباد"دا دژی حەشارگەکانای ئوسامەی کوڕی لادن کەڵکیان لێ گیراوە. ئەم جۆرە کامێرایانە زۆر زۆر جوان و راست وێنی سێ رەهەندی دروست دەکەن. ئەم فڕۆکە دەتوانێ لە بەرزایی ٥٠ هەزار پایی بفڕێ کە ئیتر لەوێش گوللەی دژی ئاسمانیەکانی پێی ناگەن. هەر بۆیە لەو باوەڕەدام کە ئێرانیەکان بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن. ئەگەر ئەوان توانیبێتیان ئەو فڕۆک بنیشێننەوە، بێگوان دەشتوانن کەڵیشی لێ وەربگرن. ئەم نێچیرە ئەو هەلەیان بۆ دەڕخسێنێ کە هەمانە بیبینن، بە هەمان شێوە کە بە رووسەکان و چینیەکان ئەو دەرفەتە دەدا. ئەو جۆرە تەکنۆلۆژیایە کە لە فڕۆکەیەدا بەکار هاتووە، لە راستیدا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بنچینەی شەڕی ئێمەی لە ئێراق و ئەفغانستاندا پێک دێنا.
پ: بە پێی راپۆرتێک لە رۆژی پێنج شەممە لە رۆژنامەی واشینگتۆن پۆستدا بلاو بووەوە، ئەمریکا چوار ساڵە کە لەم جۆرە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانان بۆ دزە کردن بە ئاسمانی ئێران کەڵک وەردەگرێ. ئایا بەم جێبەجێ بوونانە ئیتر ئەم دزەکردنانە کۆتایی پێ نەهاتووە؟
و: نە ئەمە کۆتایی ئەم جۆرە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە نیە. ئەوان ئەم جۆرە فڕۆکانە بەهێزتر دەکەن. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سیخوڕی لەسەر ئێران لە مانگەلە دەستکردەکان یان ئەم جۆرە فڕۆکەیە کەڵک وەربگرێ و بەشێکی زۆر گەورەی چالاکیەکانی ئێمە کۆ کردنەوەی زانیاری لە ئێراندا بە شێوەی تکنیکی بەڕێوە دەچێ. هەربۆیە ئەمریکا فڕینیان راناگرێ. یان ئاساییشی فڕینیان زیاتر دەکا و یان سیستەمێکی خۆتەقاندەوەی فڕۆکەکان لەسەریان دادەنێ. ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ بەدواچوونی بەرنامە نێوکیەکانی ئێران پێویستیان بەم جۆرە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە هەیە. بە بێ ئەوانە، ئێران بۆ ئێمە تەنیا چاڵەڕەشێکی مێژوویی دەبێ و هیچتر.
پ: بە بڕوای تۆ ئەم بەسەرهاتە چەندە دەتوانێ کاریگەری خراو لەسەر دەوڵەتی بەڕێز ئوباما دابنێ؟
و: بە بڕوای من بە هیچ جۆرێک نابێتە هۆی سەرشٶڕی، بەپێچەوانە ئەوە دەنوێنێ کە دەوڵەتی ئوباما لە بەرامبەر ئێراندا توندوتیژە، بۆ لابی دژی ئێران هۆی دلنیا بوون، چونکە ئەوە دەسەلمێ کە ئێمە لەوێ خەریکی چالاکین، دەزانن کە چ باسە و باڵندە زانیاری کۆکەرەوەکانمان لەوێ دەفڕن. هەڵبەت دەوڵەت هیچ شتێک پشتڕاست ناکاتەوە، بەڵام ئەمە رەوشتێکی کە ئەمرۆژە بە سیخوڕی دەکرێ، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بەو دوربیننانەی لە رێگای دوورەوە دەبینن و بە گوێدان بە قسەکردن.