بەکارهێنانی ٢٥ وشەی تێپەڕبوونەی نەشیاو لە لایەن بەکارهێنەرانەوە
کومپانیایەکی ئاساییشی بریتانیایی ٢٥ وشەی تێپەڕبوونی ئینتەرنێتی بڵاو کردووەتەوە و داوای لە بەکارهێنەران کردووە کە ئەو وشانە بەکار نەبەن، چونکە ئەم ٢٥ وشەی تێپەڕبوونە لە رێزی یەکەمدان کە هاکەرەکان بۆ شکاندن وشەی نهێنی و تێپەڕبوونی بەکارهێنەران کەڵکیان لێ وەردەگرن.
جێگای باسە کە مانگی رابردوو فەیسبووک رایگەیاند کە هاکەرەکان هەموو رۆژێک بەردەوام بۆ شکاندنی وشەی تێپەڕبوونی بەکارهێنەران ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، تێدەکۆشن و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نزیکەی ٦٠٠ هەزار جار تێکۆشان بۆ دەستپێڕاگەیشن بە پەیام، وێنە و زانیارییە کەسایەتییەکانی بەکارهێنەران، روودەدا.
کارناسانی ئاساییشی لەو باوەڕەدان کە ئەم رێژەیە پیشان دەدا کە بەکارهێنەران پێویستێکی زۆرتریان بەوە هەیە کە لەکاتی رێوپێک کردنی وەشەی نهێنیەکانیاندا، سەرنجی زیاتر بدەن.
گراهام کلی چاوەدێری باڵای بەرهەم هێنەرای ڤایرۆسی رێکخراوی ئاساییشی کومپیۆتەری بریتانیا لەم پێوەندییەدا دەڵێ: " لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر تۆزی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەمانبوو، بەو ئاکامە گەیشتم کە نزیک ٣٠ لە سەددی کەسانی سەرهێڵ لە هەمان وشەی تێپەڕبوون کە لە فەیسبووکدا بەکاری دێنن بۆ هەموو هەژمارەکانی دیجیتاڵەکانی خۆیاندا کەڵک وەردەگرن.
رێنوێنیەگەڵێکی باش بۆ هەڵبژاردنی وشەی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت کە لە لایەن تیمی فارنێتیشەوە ئامۆژگاری کراوە:
ـ تێکەڵاوێک لە هەموو جۆرە کارەکتەرەکان کە ژمارە، پیت و هێما تایبەتییەکان لە خۆی بگری.
ـ وشەی تێپەڕبوون دەبێ لە ٨ پیت یان زیاتر پێک بێ.
ـ کەڵک وەرگرتن لە وشەی تێپەڕبوونی جۆراوجۆر بۆ هەژماری جیاواز.
ئێستاش خراپترین ٢٥ وشەی تێپەڕبوون کە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە بەکار دەبرێن:
۱٫ password
2. 123456
3.12345678
4. qwerty
5. abc123
6. monkey
7. 1234567
8. letmein
9. trustno1
10. dragon
11. baseball
12. 111111
13. iloveyou
14. master
15. sunshine
16. ashley
17. bailey
18. passw0rd
19. shadow
20. 123123
21. 654321
22. superman
23. qazwsx
24. michael
25. football

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک حەمید.
ئەمەش بەشێوەی ئینفۆ گرافیک
http://webchinupload.com/files/Passwords.png
دەستخۆش کاک حامید!
کاکە وشەی کوردی بەکاربهێنن، هیچ هاککەرێک ناتوانێ ئاشکرای بکات بۆ نمونە:-
پشتمل کوڵکن، کلکی ٢ مایین، قاچی ٤ قرژانگ، کۆپانی ٣ کەر، نیلی ٢ گای ڕەش، فڵچەی تەراش، لغاوی ٢١ فیل ، ٩ سەلکەپەنیر، توێکڵی ٤ گوێز، چاوی ٧ مشک، ٣ دۆڵی جافەتی، ڕەگی ٨ سیر، کلکی ١٤ مریشک، پەڕی ٩ سیخوڕ. تۆزی تەپڵ ، پێڵاوی١ مێرولە. گیڤەی بەرد، هاژەی ٣ چەم.
ههههههه، ئەمانەم بۆ خۆشی نوسی، زۆربرادەرم هەن هەمو ژۆێک تیپەڕوشەکانیان لەبیر دەچێ، وتم کاکە بە مشێوەیە تیپەڕوشەیەکی کۆمیدی دروستبکە، بۆ هەتا هەتایە بیرت ناچێ و فیرعەونیش بۆی ئاشکرا ناکرێ.
دڵنیام هەرکەس ئەم پەیامەی من بخوێنێتەوە و جێبەجێی بکات هەرگیز لەهاک و ماک نەترسێ.
سەرکەوتوبن
زۆر سوپاس، من کەباسی ئەو وشانەم کردووە بۆ ئەوەیە کە لەبیرت نەچێتەوە. ئەگەر وشەیەکی پێکەنیناوی بێت، هەرگیز بیرت ناچێت.
دەست خۆش کاک زەندی زۆر پێکەنین!!!