تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نوێکردنەوەی کوردئایتیگرووپ

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔32۔ )

 

سڵاو هاوڕێیان،
دوای چەند مانگێک کاری پچڕپچڕ کوردئاتیگرووپ نوێکرایەوە بۆ دروپاڵی 7.8 و هەندێک وەردەکاری ڕوو. هەر پرسیارێک یان تێبینییەک یان هەڵەیەک هەبێت تکایە بیانخەنەڕوو.

باوەشێک خۆشەویستی

بۆچوونەکان

سڵاو
دەستخۆش بۆ نوێکردنەوە
١- سەرجەم بەکارهێنەران وێنچکەیەکی نوێیان بۆزیاد بووە و ئەوەی خۆیان نەماوە
٢- کۆمەڵێکی زۆر وشەی ئینگلیزی بەجێماوە و نەکراوە بە کوردی بەتایبەتی بەشی پۆستی ئەلیکترۆنی
٣- لەپێڕستی باڵا بەم جۆرە نوسراوە(کوردئایتیگروپ) پێم وایە ئەمە(کورد ئایتی گروپ) ڕاستتربێت
ڕێزی زۆرم

سڵاو بەڕێز،
1. وابزانم وێنە کۆنەکان فەوتاون.
2. بۆ نموونە
3. کوردئایتیگرووپ یەک وشەیە.

دەسخۆش

سلاو

دەست خۆش و سەرکەوت و ، هەمان رام هەیە بە لێکردنەوەی پیتەکانی '' کورد ئایتی گرووپ '' جوانتر و رێک تر ئەیبینم ، هەروەها لە رەنگ و کەلەرەکانی پێدرابوایە جوانتر و هەم بۆ خۆشی چاویش باشتر دووبارە سەرکەوتن و بەهیوای نویبونەوە.

برام. چاوی لێ ئەکەم و گەر شتێکی نائاسایی هەبوو ئاگادارت ئەکەم:
۱. سەرەتا بینیم لە بری Kurditgroup ی ناونیشانی سەرەوە بوبوو بە "هیوا" واتە ناوی userەکە بوو، وە دوای ئەوەی پەیامێکم نارد بۆت، ئەنجا بوو بە bardaqani بەس نازانم چۆن وای لێ بکەمەوە بۆ ئەوەی بزانم هەڵەکە لەکوێیە. چاوێک لە وێنەکە بکە:
[url=http://cl.ly/1p383u2A2T0x1y0m430D]http://cl.ly/1p383u2A2T0x1y0m430D[/url]
۲. ئێستا لە خوار ئەم پەیامەوە نوسراوە پەڕگە و وێنە، ناکرێ یەکدانەبێت؟ ئەبینم پەڕگە jpgیشی تیایە، ئەو fieldی imageە لێرە لابەیت باشتر نیە؟
۳.ئەبینم breadcrumb کەوتۆتە ژێر title ی بابەتەکەوە لەم پەڕەیە، باشتر نیە لەسەرەوە بێت؟
٤. بە گشتی فراوان و هەوڵت داوە پەڕەکە پڕ بکەیتەوە، بەڵام scroll زۆر دروست بوە، شتێک هەیە من نەیزانم؟ ئەبێ سڕێکی هەبێ لەی خۆت..بەس بەڕای من هەندێ بۆشایی زیادەن و بەو وردەکاریانەی خۆت ئەتوانی scroll کەمتر بکەیەوە.
ئەمە بەسە بۆ ئێستا.
بەس وەک دەست خۆشی گۆرانیەی ماملێت پێش کەش ئەکەم:
http://www.youtube.com/watch?v=cyLs2eKTH9s
بەگشتی زۆرم بە دڵە: ڕەنگ، theme و دابەشکردن و زیادکردنی بەشی پرۆژەم هەر زۆر بە دڵە.

دەست خۆش کاک سەفیین ، وەڵا ئەم گۆرانکاریانە زۆر جوان و پیویست بوون ، بەس من وا هەستەکەم ئەو فۆنتە زۆر بڵحە روکارێکی نارێک ئەەخشیت بە نووسین و شتەکان وە هەروەها چوونە ژوورەوە بۆ دیکتیۆ کار ناکاتن .یەکسەر دێتە سەر پەڕەەی خۆم و هیچی دی ، واتە ناچێتە ژوورەوە لە دیکتیۆ.

بژین،

هەردوو پەڕەی پەیوەندی و دەربارە نا چالاکە .

بژین،

نوێ کرنەوەی کورئایتیگرووپ پیرۆزە.
کاک هیوا لەلای منیش هەمان شت روو دەدات لە کاتی چوونە ژوورەوەدا لە سەرەوە ناوی بەکارهێنەر دەردەکەوێت بەڵام پاش چەند خولەکێک بە شێوەیەکی خۆکار ئەبێتەوە بە kuritgroup بڕوا ناکەم ئەوە هەڵەبێت. ماندوو بوونی پێوە دیارە دەستان خۆش

[b]لە گەڵ رێزوو سڵاو
سەرەتا بە پەژارەم بۆ خەڵكی وان ئەو رووداوەی كە برادەروو خۆشكە كوردەكانمی گرتوەتۆ [/b]
[b]كاكە دەست خۆش ! كاتێك من بێم رخنە بگرم كە كاری خۆم باشتر بێت " گاندی".بە بروای من :[/b]
[b]١ - خێرایی ماڵپەڕ .[/b]
[b]٢ - سادەیی .[/b]
[b]٣ -لاسایی نەكردن لە رووكار .[/b]
[b]٤ - زوو بە دەسدانی بابەت _ زوو دۆزینەوە -.[/b]
[b] ٥- ئاگاداری بەكار هێنەر لە خەزمەتگۆزاریەكان.[/b]
[b] ٦ - پەری هەموو هەواڵەكان زۆر رێكوو پێكە " هەر بژی " .[/b]
[b]٧ - بە كەمترین كات لە پەرەی یەكەم ئاگاداری بوون لە تەواوەی بەشەكان.[/b]
[b]٨- گرینگدان بە بەرچاوکراو لە پەرەی سەرەكی
[/b][b]٩ - هەر بژیت دەستت خۆش بێت " دەڵێن بە كوێر چیت گەرەكە كاكە دەلێ دوو چاوی ساق
- لە سەرەتا ی هەر كارێك كێشە هەیە بس درووست دەبێت .[/b]
[b]لەگەڵ رێزمدا[/b]

کاک هیێمن سڵاو برام، تا ئەوێ ئاسایی بوو لام، وەڵا ئاسایش نەبوو :) بەڵام دواتر نامەیەکم نارد بۆ بەردە بۆخۆی بوو بە bardaqani ئیتر وتم با بزانین چیە..ئەگەر نوێکاریە، ئەوا بە خۆشیمان بێت 7.8

سڵاو هاوڕێیان:
@هیوا:
- ناوی ئەو کەسە تەنها کاتی سەیرکردنی پرۆفایلەکەی لە شوێنی کوردئایتیگرووپ دەردەکەوێت.
- breadcrumb is by design
- پەڕگەی پاشکۆ و پەڕگەی وێنە دانراوە. وێنە بە شێوەی ناوهێڵ دەردەکەوێت.
- scroll: to avoid messy &crowdy look.
ئەمەش چونکە زۆر شت بۆ لاپەڕەکان زیادکراوە، کە زوو ناڕێک دەردەکەوێت.

@جوتیار
- ئێستا وابزانم دیکتیۆ کاردەکات.
- فۆنتەکە بڵحە ئەگەر تەهۆما بێت. لە لینوکس Dejavu بەکاردێت کە شیاوە بۆ زمانی کوردی. ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەیە بێ بەکارهێنانی یونیکوردوێب.
- پەڕەی پەیوەندی و دەربار: بەم زووانە.

@هاوڕێیان
من گومانم لە بەهرەمەندی هیچ کەسێک نییە سەبارەت بە ڕەنگ و شێوەکاری.
- هەندێک بەلایەنەوە جوانە
- هەندێک بەلایەنەوە ناشیرینە

ئەمە زۆر ئاساییە، ئەگەر لە تواناماندا بووایە، بۆ هەر بەکارهێنەرێک ڕووکاری تایبەتبەخۆیمان درووست دەکرد.

ماندوو نەبن

کەس پرسیاری نەکرد 'ئەم سمێڵ فشە' کێیە (-:

وەڵا من خەریک بوو دڵم بتەقێ...دەی کێیە برام؟
قۆپی: لە google image
http://en.wikipedia.org/wiki/Ingush_people

ئەمە یونوس بێگ یێڤخورۆڤە

جا ئەگەر خۆم بە وێنەکە بگەڕامایە باشتر بوو، خۆ لە کوردا بەس تۆ ئەیناسیت :)

[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Yunus-bek_Yevkurov]http://en.wikipedia.org/wiki/Yunus-bek_Yevkurov[/url]
بە قسەی خۆیان ئەم کابرایە پاڵەوانە:
Hero of Russia

ئەوە نیە تۆ کردت بە قارەمانی 7.8؟ :)

سڵاو , سەرەتا دەست خۆش بۆ نوێبوونەوە و پێویست بوو بەڵام هیچ ڕووکارم بە دڵ نییە و پیاچوونەوە و دەسکاری ئەوێت , تەنها ڕەنگ و دابەشکردنەکانیان پێم باشە وەک ڕێکخشتنەکانی دی هیچم بە دڵ نییە , بژین .

دەستخۆش کا بەردەقانی بۆ ئەم گۆڕانکاری و نوێکاریانە، ویستم وێنەکەم بگۆڕم ئەم پەیامە هەڵەیە دەدات و وینەکەش ناگۆڕێت.
The signature is too long: it must be 255 characters or less
[u]
[/u]

undefined

کاک زەندی لەوانەیە دەقی مۆر درێژ بێت.
شتێکی تر، لە ژێر هەواڵەکانی بەڕێزتان لۆگۆی گووگڵ دەردەکەوێت و لە ژێر بۆچوونەکانیش Undefined. لەوانەیە هەڵەی copy&paste بێت

سوپاس ، چاکم کرد، مۆرم ناچالاک کرد، کۆدێکی زۆر دەردەکەوت ، لەهەمان کاتتدا کۆودەکانم سڕیییەوە و وێنەکەشم گۆرێ.

[b]کاکە ئەرشیف و یاساکانی سەکۆ نەماون ؟[/b]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

دەستخۆش. پێم خۆشە منیش بۆچوونی خۆم بدەم .:)
١ـ بە گشتی ماڵپەرەکە زۆر گەورەو قەبە دەردەکەوێت وەک کاک هیوا وتی کەمێک باریک بکرێتەوە ئەوەندە پان نەبێت.
وەک بتوانیت سنورێکی بۆ دابنێیت با نوسینەکان ئەوەندە درێژ نەبنەوە.
٢ـ نازانم هەر لای من وایە لای هاوڕێیانیش وایە ئەمڕۆ ئەمە دووەم جارمە بێمە ژوورەوە وابزانم چونەژورەوەی خۆکارانە چالاک نییە، بۆ ئەوەی پێشتریش هەر وابوو.
٣ـ کاتێک لەسەر هەواڵێک یان بابەتێک دەمەوێت بچمە ژوورەوە دەچێتە پەڕەی تایبەتی خۆمەوە، ئەکرێت وایلێبکەیت لە هەرشوێنێک چوویتە ژوورەوە بێیتەوە ناو هەمان بابەت؟
٤ـ من پێم خۆشە لە هەر بابەتێک بەشداریم کردوو بۆچوونم نوسی، لەدوای من هەر بۆچوونێکی تر نوسرا پەیامم بۆ بێت بە ئیمەیڵ ئایا دەتوانیت ئەم کارە چالاک بکەیت؟
٥ـ بۆ مەسەلەی وێنەکەش من وامزانی [قاسملو] بوو بۆیە نەمپرسی! بەڵام وەک تۆ ئەڵێی پاڵەوانە لەچیدا پاڵەوانە؟ یانی جیدەستی لەچیدا دیارە؟ :)

٦ـ ئینجا بەگشتی دەستخۆش ماندوونەبیت کوردئایتیگرووپ ماڵپەرێکی گرنگەو بۆچوونی باشی تیا دەنوسرێت پێویستی بە خزمەتی بەردەوامە و نابێت فەرامۆش بکرێت!

هەرشادبن
سەفین

دوای نوسینە پەیامی پێشووم ئەم نوسینەی خوارەوە نوسرا. دیارە بۆچوون نوسینیش خاڵی لەسەرە. هەر دەست نەکریتەوە بۆ دەستخۆش دەستخۆشەکە باشە :))
.......................You just earned 2 points and now............i


SAFA-DC@ تۆ تەنیا دوو خاڵت بەدەستهێناوە.
کاک جوتیار@ ماڵپەڕەکە تەنیا لە ویندۆزدا ، فۆنتەکان بەو شێوەیە دەردەکەون [url=http://i42.tinypic.com/nbackk.jpg]ببینە لە ماکدا چەند قەشەنگە[/url].

دیزاینڕێژی ماڵپەڕ کورد نییە، بۆیە چەند بەشێکی زۆر گرنگی لە بیرچوون:
- دوو کۆتری سپی بە شەقەی باڵەوە
- چوار ئاڵای کوردستان
- لۆگۆی بریقەدار
- تێکستی جوڵاوە

- - - - -

ماندوونەبن

بەشی ئەرشیڤ نەماوە، چونکە:
- لەبەشی هەموو هەواڵەکان دەتوانیت هەموو بابەتەکان بدۆزیتەوە
- لە پرۆفایلی بەکارهێنەر هەموو بڵاوکراوەکانی بدۆزیتەوە

کاک بەردەقانی@ ناکرێ لەکاتی خوێندنەوەی درێژەی هەواڵ وێنەی هەواڵەکە بکەوێتە نێوان سەردێڕ و درێژە نەک خوارەوە؟
هەرچەند لەوانەیە ئەم هەڵوەشاندنەوەی کڵێشەی پەڕەی سەرەکی بوێت.
تەنیا پێشنیارێکە لەوانەش خۆت پێشتر تاقیتکردبێتەوە ، ئیتر نازانم.

سڵاو بەردە ماندوو نەبی،
ئێمە کۆنترین ماڵپەڕین بەبێ لۆگۆ یان یەک جۆرە فۆنت بۆ نوسنی ناونیشانمان، دەبێت چاوێ لەوە بکەیت و بە GIMP شتێک ئامادەیی بکەی.
لەسەرو بەیداخەوە لەسەروە بۆشایییەکە بە ڕێژەی ئەوەندە و نیوێکی بەیداخەوە بۆشە و لەملاشەوە زیاتر.
چوارچێوەیەک بە border: 1px solid gray گرنگە و ئەو نێوانەی نێوان خشتەکان کەمبکرێتەوە ڕێکترە، لەسەر ئەمەشەوە css3 بەکاربردن جوانتری دەکات.
دەزانم، ئەمانە بە کات رێکدەخرێن و کاتەکەش کەمە، بەڵام برا پێشتر لە شوێنێک نیشانت داین ئەمە نەبوو! ئێستاش شتێکی ئەوتۆ نییە بگۆڕێت بە تەواوی و تەنها ئارایشتی گەرەک.

دەستخۆش و بە هیوای سەرکەوتن.

کاک @زەندی، بەشی ئەوەی ئێنگرێزییەکەمان باشە دەستخۆش :))

ئێستا پەیامی ئاگادارکردنەوەم بۆ دێت لەسەر بابەت. ناکرێت خۆمان سەرپشک بین لە چالاکردن یان لابردنی ئەم کارانە؟! :)
و
هێشتا ئەم دوو کێشەیە هەیە.

٢ـ نازانم هەر لای من وایە لای هاوڕێیانیش وایە ئەمڕۆ ئەمە دووەم جارمە بێمە ژوورەوە وابزانم چونەژورەوەی خۆکارانە چالاک نییە، بۆ ئەوەی پێشتریش هەر وابوو.
٣ـ کاتێک لەسەر هەواڵێک یان بابەتێک دەمەوێت بچمە ژوورەوە دەچێتە پەڕەی تایبەتی خۆمەوە، ئەکرێت وایلێبکەیت لە هەرشوێنێک چوویتە ژوورەوە بێیتەوە ناو هەمان بابەت؟



شادبین!

سڵاو هاوڕێیان.
دەستخۆشی لە کاک بەردەقانی دەکەم، ئەگەر ئەندامی کچ هەبووایە لە کوردئایتی گلەییت ئەهاتە سەر بە دانانی ئەو کابرا سمێڵ ڕەشە.
ئەگەر پانتایی پەڕەکان کەمتر بکرێنەوە و لۆگۆکەی کە سیا دەیڵێت دابنرێ ئەوا ڕێکوپێکترە.

کاکک زەندی من لینوکس بەکاردێنم، وەڵا ئاوا جوانە .
دەست خۆش کاک سەفیین، بەس بۆ فۆنتەکە حەل چەس؟

بژین،

تا گفتوگۆی وا ڕێکوپێک بەردەوام بێت، هەموو کارێک دەکرێت ئەنجام بدرێت:
http://www.kurditgroup.org/node/13854

ده ست خۆش به ڕێز به رده قانی سڵاوم بۆ مه مله که تی به رده قان هه تا شاره که م بابان..ڤێرشنی ٧.٩ بۆ به کارنابه ن مه سه له چی یه
لۆگۆی ئێستا ته نها نووسینه بکرێ به بانه ر جوانتره به شێوه ی هه ڵکۆڵراو
ئینجانه یه ک ڕێز