تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

فەرهەنگی IT

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

فەرهەنگی IT پڕۆژەیەکی ناودار و سەرکەوتووی زکوردە. ئەم پڕۆژەیە بناغەیەکی باشی دامەزراندووە بۆ زۆر لە پڕۆژەکانی بە کوردیکردنی پرۆگرامە جیاجیاکان. جێگای دەسخۆشییە.
چاپ کردنی ئەم فەرهەنگە لە باشووری کوردستان
ئەم فەرهەنگە لە کۆتایی مانگی ئابی ٢٠١٠ دا یەکەم وەشانی بە (١٦٠٠) زاراوەوە لە شاری هەولێر لە پەڕتووکێکیدا لە چاپ درا. لەم چاپەدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حوکومەتی هەرێمی کوردستان، یارمەتیدەربوون و ئەرکی چاپخانە و ناردن و بڵاوکردنەوەیان گرتە ئەستۆ، کۆمپانیای (تارین نێت) خەرجی چاپکردنی (١٠٠٠)دانەی لە ئەستۆ گرت. فەرهەنگەکە بە خۆڕایی بەسەر کوردستانیان و زانستپەروەراندا دابەش کرا، هەموو کتێبخانەکان، وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی حکومەت دانەیان وەرگرت.
فەرهەنگی تەکنۆلۆجیای زانیاری بە هاوکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان، کتێبخانە گشتییەکان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ دا، چاپی دووەمی کەوتە بەردەست خوێنەران، فەرهەنگەکە نزیکەی (١٧٠٠) زاراوەی لەخۆ گرتووە و هەڵە و کەم و کورتییەکانی چاپی یەکەم چاک کراوە، بڕی (٢٠٠٠)دانەی لێ چاپ کراوە. لە کتێبخانەکاندا دەفرۆشرێت.

بۆچوونەکان

دەست خۆشیان لێ دەكەم هەنگاوێكی گرنگە بە خزمەتی كتێبخانەی كوردی
دەمێكە چاوەرێی فەرهەنگێكی گەورەی زاراوەكانی كۆمپیوتەر دەكەم بەتایبەتی وشەكانی سیستەمی ویندۆزو ئۆفیس كە زۆربەی بەكارهێنەرانی كورد پێویستیان دەبێ.

raste