تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

zigGIS

هێمن

هێمن

بڵاوکراوەتەوە

2010/04/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

zigGIS پاشکۆیەکی ArcGIS ە، بەکاردەهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن بە بنکەدراوەی PostgreSQL ەوە، بۆ بینین و تازەکردنەوەی داتای جوگرافی. zigGIS پرۆگرامێکی خۆڕایی نییە، بەڵام بە بەراوردکردن بە گرانیی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ESRI، دەتوانرێت پاشەکەوتی گەورە بکرێت بە بەکارهێنانی PostgreSQL، کە پرۆگرامێکی سەرچاوەی کراوەیە، لە جیاتی ArcSDE.
ڕۆژانی 21 و 22 ئەم مانگە لە کۆنفرانسێکدا لە دانیمارک، دیمۆی zigGIS م کرد، نوێنەری یەکێک لە شارەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە دەکرێت زیاد لە پەنجا هەزار دۆلار پاشەکەوت بکەن لە ڕێی بەکارهێنانی ئەم پاشکۆیەوە.

هیوادارم کوردستانیش پاشەکەوت لە مەسرەفی پرۆگرامدا بکەن، چونکە زۆرمان پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی داتای جوگرافی.
دەتوانن لینکەکە لەسەرچاوەی هەواڵەک ببینن ، بەڵام بەداخەوە تەنیا بەزمانی دانیمارکییە.

بۆچوونەکان

ئەو لینکەی دانراوە، لینکی کۆنفرانسەکەیە، ئەمەیان لینکی zigGIS ە
http://pub.obtusesoft.com