کۆشکی سپی Twitter بەکاردێنێت .
کۆشکی سپی ڕایگەیاند ، کە ماڵپەڕی جیهانی تویتەر بەکاردێنێت ، لەم دوو ڕۆژی پێشوودا بەکاریهێنا بۆ ڕیکلامکردنی دەنگدانەکەی کۆنگرێس لەسەر یاسای چاودێری تەندروستی کە بۆ ئەم مەبەستەش خولەک بەخولەک بیروڕای دیموکراتیەکانی بڵاوکردۆتەوە لەسەر ئەو یاسایە .
وتەبێژی فەرمی کۆشکی سپی" ڕۆبەرت گیبس" ووتی ، لەو کاتەی [color=blue]"باراک ئۆباما" [/color] بووە بە سەرۆک کۆشکی سپی ، تویتەر و فەیسبووک و یوتوب بەکاردێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانی ڕۆژانەی یان ئەگەر سەرۆک وتەی هەبێت بۆ وڵاتەکەی ، پێویست بە کەناڵی ڕاگەیاندن ناکات لە یوتیوب بڵاوی دەکەنەوە .
وە هەروەها وتی ، تویتەر زۆر خێرایە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان ، ئەم گرنگیەش کاتێک بوو کە وتەبێژی کۆشکی سپی لە ڕێگەی تویتەرەوە بڵاویکردەوە کە سەردانەکەی سەرۆک ئۆباما بۆ ئەندەنوسیا و ئوسترالیا دووا خرا .
[url=http://www.facebook.com/WhiteHouse]کۆشکی سپی لە فەیسبووک[/url]
[url=http://twitter.com/whitehouse]کۆشکی سپی لەتویتەر[/url]
