تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گووگڵ هێڵی نێتی فایبەری-بینایی دادەمەزرێنێت.

جوتیار

جوتیار

بڵاوکراوەتەوە

2010/02/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

گووگڵ پلانێکی نوێی داڕشتووە بۆ ئەوەی تۆڕی فایبەری-بینایی دروست بکات بۆ پێشکەشکردنی بە ئەمریکیەکان کە وا دەکات خێرای هێڵی نێت بگاتە 1 GB لە چرکەیەکدا بۆ 500.000 ماڵ لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، دوای دەستبەکاربوونی ئەم پرۆژە نوێیەی گـــوگڵ ، خێرایی هێڵی ئینتەرنێتی هاوڵاتیەکی ئەمریکایی دەگاتە ١٠٠ جار خێراتر لەو خێراییەی کە ئێستا زۆربەی خاوەن ئابوونەکانی هێڵی ئینتەرنێت هەیانە.
وە هەروەها گووگڵ ڕایگەیاند کە دەیەوێ کێبڕکێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرینباند لەو وڵاتەدا بکات کە ئەوان زۆر خێراییان کەمترە لەوەی کە گووگڵ دایدەنێت .
بەپێی سەرچاوەی ئەم هەواڵە گوگڵ ئەم خێرا کردنە زیاتر بۆ ئەو کۆمپانیا زەبەلاحانە دروست دەکات کە پێوسیتیان بە خێرایی یەکجار زۆر هەیە بۆ هەڵسوڕاندنی کاروباری ڕۆژانەیان ، بەڵام هاوڵاتیانیش دەتوانن سود لەم خزمەتگوزارییە وەربگرن
شایانی ئاماژەیە ئەم پرۆژە نوێیە ، گوگڵ ناوی ناوە " Universal, ultra high-speed Internet "
" ئێمە پلانمان وایە سیستەمێکی زۆر زۆر خێرایی ئینتەرنێتی لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دابمەزرێنین" .لە بڵاگەکەیاندا ئەمە بڵاو کراوەتەوە.

بۆچوونەکان

زۆر باسه بۆهاموان زۆر سوپاس

سلاف ئه ز A DIL P ل دهوكى