دیسان PDF
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت له‌ده‌ست کێشه‌ی PDF خوێندنه‌وه‌و دروستکردنی PDF ڕزگارت بێت له ویندؤزدا، ئه‌وا دوو به‌رنامه‌ی بچووک‌و خۆڕایی هه‌ن که زۆر خێرا‌و بێ کێشه ئه‌توانن PDF بخوێننه‌وه‌و هه‌روه‌ها فایلی هه‌مه‌جۆریش بکه‌ن به PDF. بۆ خوێندنه‌وه‌ی PDF به‌رنامه‌ی Foxit Reader هه‌یه ئه‌توانیت له‌م به‌سته‌ره‌وه دای بگریت ، [url=www.foxitsoftware.com/]دابگرە Foxit Reader [/url] قه‌باره‌که‌ی 5 مێگا بایته.
وه‌هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی PDF printer له سایتی [url=www.bullzip.com]Bullzip[/url] ئه‌میش قه‌باره‌که‌ی 4.3 مێگا بایته.
شایانی ئاماژەیە زۆربه‌ی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر ، تا ئێستا له به‌رنامه‌کانی Adobe سوود وه‌رئه‌گرن که قه‌باره‌یان زۆر گه‌وره‌یه‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا زۆرجار به‌رنامه‌ی نه‌ویستراو داده‌مه‌زرێنن. وه نرخیشیان زۆر گرانه.
ئه‌گه‌ر ویندۆز به‌کار ناهێنیت وه له جیاتی ئه‌و لینوکس به‌کار ئه‌هێنیت له کێشه‌ی پی دی ئێف به‌دووریت هه‌م بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌و هه‌م بۆ درووست کردنی، چوونکه هه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌که‌دا ئه‌م دووانه دامه‌زراون.